لێدوانی كه‌شناسی سلێمانی بۆ هۆكاری بومه‌له‌رزه‌كانی ئه‌مڕۆی كوردستان
دیمەنێک لە بوومەلەرزەکەی ئەمڕۆی رانیە
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، هۆكاری بوومه‌له‌رزه‌كانی ئه‌مڕۆی ناوچه جیاوازه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ جوڵه‌ی پلێته‌كانی عه‌ره‌بی و فارسی بووه له ناخی زه‌وی.
دارا حه‌سه‌ن فه‌ره‌ج، به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی سلێمانی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند "هه‌فته‌ی پێشوو كه بومه‌له‌رزه روویداوه جووڵه كه‌وتۆته سه‌ر پلێَتی عه‌ره‌بی و پلێتی فارسی له ناخی زه‌وی، چونكه ئه‌و دوو پلێته به‌رده‌وام له جوڵه‌دان و ئه‌و جوڵانه سه‌قامگیرییان وه‌رنه‌گرتووه، ئه‌مڕۆش ئه‌و جوڵه‌یه‌ی پلێته‌كان داویانه به‌رزترین جوڵه‌كه‌یان بووه و بووه‌ته‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌كان".
ئه‌مڕۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی 5.3 پله به پێی پێوه‌ری رێخته‌ر له قه‌ڵادزی روویداوه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، كه‌شناسی هه‌رێم رایگه‌یاند كه "ئه‌مڕۆ رێكه‌وتی 2017/8/23 له كاتژمێر 04:42 خوله‌ك به كاتی هه‌ولێر بومه‌له‌رزه‌یه‌ك له دووری 6 كیلۆمه‌تر له قه‌ڵادزه‌وه به قوڵایی 10 كم به گوری 5.3 پله به پێی پێوه‌ری رێخته‌ر روویدا".
PM:10:22:23/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 18530
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت