پۆلیس ئاماری رووداوه‌كانی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی رانیه ئاشكرا كرد
ناوبازاڕی رانیە...
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
پۆلیسی رانیه ئاماری رووداوه‌كانی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی رانیه ئاشكرا ده‌كات كه سێ ئافره‌تی به‌ته‌مه‌ن بوراونه‌ته‌وه و پاشان باری ته‌ندروستیان جێگیره، دوو كه‌سیش له‌ماڵه‌وه شتیان به‌سه‌ردا كه‌وتووه و ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی رانیه كراون.
رائید شۆڕش ئیسماعیل، وته‌بێژی پۆلیسی راپه‌ڕین به وێستگه نیوزی راگه‌یاند، به‌هۆی بومه‌له‌رزه‌كه‌وه سێ ئافره‌تی به‌ته‌مه‌ن له گوندی گردجانی سه‌ر ناحیه‌ی چوارقوڕنه بووراونه‌ته‌وه، به‌ڵام دواتر باری ته‌ندروستیان جێگیر بۆته‌وه، دوو كه‌سیش له‌ماڵه‌وه شتیان به‌سه‌ردا كه‌وتووه و ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی رانیه كراون، به‌ڵام برینه‌كان زۆر سووك بوون و دوای چاره‌سه‌ر گه‌ڕاونه‌ته‌وه ماڵه‌وه.
ناوبراو وتیشی "هه‌ندێك له شوێنه به‌رزه‌كانی شاخی كێوه‌ڕه‌ش رووخاون و پێده‌چێت زیان به‌ر پردی ده‌ربه‌ندی رانیه‌ش كه‌وتبێت، به‌ڵام تائێستا نه‌زانراوه".
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی 5.3 پله به پێی پێوه‌ری رێخته‌ر له قه‌ڵادزی روویداوه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، كه‌شناسی هه‌رێم رایگه‌یاند كه "ئه‌مڕۆ رێكه‌وتی 2017/8/23 له كاتژمێر 04:42 خوله‌ك به كاتی هه‌ولێر بومه‌له‌رزه‌یه‌ك له دووری 6 كیلۆمه‌تر له قه‌ڵادزه‌وه به قوڵایی 10 كم به گوری 5.3 پله به پێی پێوه‌ری رێخته‌ر روویدا".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "زیانه‌كانیش له لایه‌ن ده‌زگای به‌رگری شارستانیه‌وه تۆمارده‌كرێت ئه‌گه‌ر هه‌بووبێت".
كه‌شناسی هه‌رێم جه‌ختی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه "ئه‌م بومه‌له‌رزه‌یه هه‌ستی پێكراوه له به‌شێكی زۆر ناوچه‌كانی هه‌ردوو پارێزگای هه‌ولێر و سلێمانی".
PM:06:24:23/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 4214
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت