ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان دواخرا
دانیشتنێکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق
وێستگه نیوز –
له دانیشتنی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقدا ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان دواخرا.
حه‌سه‌ن تۆران، په‌رله‌مانتاری به‌ره‌ی توركمان به سایتی سۆمه‌ریه نیوز-ی راگه‌یاند له دانیشتنی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 21ی ئابی 2017، یه‌كلاكردنه‌وه‌ی بڕگه‌ی تایبه‌ت به هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك بۆ دوای جه‌ژنی قوربان دواخراوه.
حه‌سه‌ن تۆران راشیگهیانووه كه خواستێک هه‌یه بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی خاڵه ناكۆكه‌كانی تایبه‌ت به پرۆژه‌یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا و قه‌زا و ناحیه‌كان.
هه‌ر له دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسای هه‌مواركراوی سێیه‌م بۆ یاسای ژماره 21ی ساڵی 2008ی پارێزگاكانی نارێكخراوهكان له هه‌رێمێكدا بۆ دانیشتنی داهاتوو دواخراوه.
تۆران راشیگه‌یاند كه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ده‌نگی له‌سه‌ر ئه‌وه‌داوه كه كاربكرێت له‌سه‌ر په‌سه‌ندكردنی پێشنیازی دیاریكردنی بابل به پایته‌ختی شارستانیی عیراق.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی رۆژی یه‌كشه‌ممه 20ی ئابی 2017، سه‌لیم جبوری، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتارانی سه‌ربه پارێزگای كه‌ركوك بۆ تاوتوێكردنی مادده‌ی تایبه‌ت به هه‌ڵبژاردنی كه‌ركوك كۆبووه‌وه، به‌ڵام ئه‌مڕۆ نه‌گه‌یشتنه ئه‌نجام و دانیشتنه‌كه دواخرا.
له دانیشتنی ژماره 13ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق كه رۆژی سێشه‌ممه 15ی ئابی 2017 سازكرا، ئه‌نجومه‌ن یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی به‌بێ پارێزگای كه‌ركوك په‌سه‌ند كرد.
PM:01:16:21/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 1787
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت