وێستگە ستایل-
ڕەنگە بابەتەكە بەلاتەوە سەیر بێت بەڵام هەبوونی خاڵ لەسەر چەند شوێنێكی جەستە مانای تایبەتی هەیە و ئەم بابەتەش شتێكی ڕێژەییە و سەد لە سەد نیە ، ئێستا ئەگەر خاڵ لەم شوێنانەی جەستەت هەیە ئەوە بەراوردی خۆت بەم لێكدانانەوە بكە بزانە ئەمە تا چەند وایە .
1- خاڵ لەسەر چەناگە : ئەو كەسانەی خاڵ لەم شوێنەی ڕوخساریانە هەیە ئەوە مانای وایە كەسێكی چالاكن لە كاركردندا و بەختێكی باشيان هەیە لە دەستكەوتنی پارەدا .
2- خاڵ لەسەر قاچەكان : ئەو كەسانەی لەنێوان برۆكانیدا خاڵ هەیە ئەوە مانای ئەوە دەبەخشێت كەسانێكن ئارەزووی گەشتكردن و سەركێشی دەكەن و هاوڕێی و هەواداری زۆریان هەیە و دەتوانن وەك كەسێكس سەرپەرشتیەكەر سەرۆكایەتی خەڵكانێكی زۆر بگرنە ئەستۆ.
3- ئەگەر خاڵ لەنێوان برۆكانتدا هەیە ئەوە ڕەنگە تۆ كەسێك بیت كاتێك لە شوێنێك كار دەكەیت ئارەزووی مانەوە بكەیت و ناتەوێت شوێنی كاركردن زۆر بگۆڕیت .
4- ئەو كەسانەی خاڵ لەسەر لەپی دەستیان هەیە ڕەنگە زۆر كات كێشەی داراییان هەبێت .
5- ئەو خانمانەی لەسەر لێوی سەرەوەیان خاڵ هەیە ئەوە مانای ئەوە دەبەخشێت كەسانێك مەكرباز و نازكەرن .
سەرچاوە:حياتك
AM:10:56:14/11/2016