بینینی پێڵاو لە خەودا مانای چیە؟
وێستگە ستایل-
وێستگە ستایل-
شیكەرەوەكانی خەون لێكدانەوەی تایبەتیان هەیە بۆ بینینی پێڵاو لە خەودا .
1-ئەو كەسەی هاوسەرگیری نەكردوە و پێڵاو ببینێت لە خەویدا ئەوە مانای وایە هاوسەرگیری دەكات .
2-لەپێكردنی پێڵاوی نوێ لە خەودا مانای سەفەركردن دەگەیەنێت بۆ شوێنێكی نوێ .
3-ئەو كەسەی لە خەویدا نەعل یان پێڵاوەكانی ون بكات ئەوە ڕەنگە لە ڕاستیدا شتێك لە دەست بدات .
4-ئەگەر لە خەوتدا پێڵاوەكانت كەوتە ئاوەوە ئەوە ڕەنگە كەسێكی نزیكت گیان لە دەست بدات و ئەگەر پێڵاوەكانت لە ئاو دەرهێنا ئەوە ئەو كەسەی نەخۆشە لە خێزانەكەتدا نەخۆشیەكەی چارە دەبێت .
5-ئەو كەسەی لە خەویدا پێڵاوەكانی دابنێت و بە پێی پەتی بڕوات ئەوە مانای وایە سەر دەكەوێت .
6-كڕینی پێڵاوی نوێ لە خەودا مانای ئەوە دەگەیەنێت كە ڕەنگە هاوڕێیەكی نوێت بۆ پەیدا ببێت .
سەرچاوە:موضوع
وەرگێڕانی:چراخان ئاسۆ
AM:11:37:14/11/2015
ئهم بابهته 604968
جار خوێنراوهتهوه