ڤیدیۆیه‌كی پێش هاوسه‌رگیری سه‌یران و كوڕه‌كه‌ی عه‌زیز وه‌یسی ببینه
وێستگە ستایل-
چه‌ند ڕۆژێك به‌ر له ئێستا هاوسه‌ریگری خانمە گۆرانیبێژ سەیران عوسمان لەگەڵ سەهەند وەیسی، كوڕی هونەرمەند، عەزیز وەیسی بووه باسی گه‌رمی سۆشیال میدیا و سه‌یران له‌ڕێی هه‌ژماره‌كه‌ی له ئینستگرام ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه بابه‌تی هاوسه‌رگیریه‌كه‌یان نوێ نیه و پێش كۆچی دوایی باوكی بوه و داوای له چالاكوانانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان كرد كه ئازاری نه‌ده‌ن و قسه‌ی پێ نه‌ڵێن له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته.
هاوكات له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو سەهەند لە پێگەی ئینستاگرامی خۆی ئاشكرایكرد كە لەگەڵ سەیران عوسمان ئەڵقەی دەستگیرانداری گۆڕیوەتەوە و بەم نزیكانه ژیانی هاوسەرگیری پێكدەهێنن.
سەیران عوسمان خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانە دانیشتوی شاری هەڵەبجەیە، سەرەتا بە کاری پێشکەشکاری دەستی پێ‌کرد، دواتر بە وتنی چەند گۆرانیەکی فۆلکلۆری دەستی بە کاری هونەری کرد.
PM:05:15:26/05/2021
ئه‌م بابه‌ته 12240
جار خوێنراوه‌ته‌وه