پێش هاوسەرگیری واز لەم 10 جۆرەی بیركردنەوە بهێنە
وێستگە ستایل-
وێستگە ستایل-
پەیوەندی هاوسەرگیری یەكێكە لە پەیوەندیە گرنگەكانی ژیانی مرۆڤ ، ئەگەر هاوسەرگیریت كردوە یان دەتەوێت ئەم پرۆسەیە ئەنجام بدەیت ئەوە پێویستە لەم 10 جۆرەی بیركردنەوە بوەستن.
1-واز لەبیركردنەوەی نا ڕاست بهێنە ، ئەوەت بیربێت ژیانی ڕاستەقینە لە هاوسەرگیریدا وەك فیلم و چیرۆكەكان نیە و ژیانی ڕاستەقینە زۆر لەو خەیاڵانە جیاوازترە بۆ ئەوەی كاتێك چویتە ئەو ژیانەوە توشی ڕاچڵەكین نەبیت .
2-دوور بكەوەرەوە لەئارەزووكردن لە خۆسەپاندن ، پێویستە هەریەك لەژن و پیاو ئەوەندەی پێویست بێت كاریگەریان هەبێت لەبڕیاردان بۆ هەموو بابەتێك كە پەیوەندی بە ژیانیانەوە هەبێت .
3-ئەوە لەبیر خۆت ببەرەوە كە بتەوێت تۆ كەسایەتی مێردەكەت دیاری بكەیت یان بە پێچەوانەوە پیاوان ئەو كەسایەتیە دەستنیشان بكەن كە دەیانەوێت بۆ هاوسەرەكەیان ، چونكە هەركەس تایبەتمەندی خۆی هەیە .
4-ئەگەر پێشتر واڕاهاتوی ڕەخنە لە هەموو شتێك بگریت ئەوە كاتێك بڕیار دەدەیت بچیتە ژیانی هاوبەشەوە پێویست ئەم جۆرە ڕەفتارە لەبیر بكەیت بۆ ئەوەی بە ختەوەر بژیت .
5-دووربكەوەرەوە لە گومانكردنی زیاد لەپێویست چونكە كاتێك گومان بردن بە هاوسەرەكەت وەك نەخۆشی دەرونی لێبێت ئەوە بەتەواوەتی ژیانت دەشێوێنێت .
6-هەوڵمەدە هاوسەرەكەتبگۆڕیت ، لەبەر ئەوەی ڕەنگە بۆ ماوەیەكی كەم لەبەر ڕازیكردنی دڵی تۆ بتوانێت خۆی بگۆڕێت بەڵام دواجار دەچێتەوەسەر ئەو كارانەی پێشوتر كردویەتی و ئەنجامیداوە.
7-مەترسە لەوەی هاوسەرەكەت ناپاكیت بەرامبەر ئەنجامبدات ، بناغەی ژیانتان لەسەر متمانە پێكبهێنن بۆ ئەوەی سەركەوتووبن لەم پرۆسەیەدا .
8-هیچ پەیوەندیەكی بێكێشە نیە لە جیهاندا ، هەموو كچ و كوڕێك كاتێك ژیان دروست دەكەن ڕەنگە خاڵێك هەبێت كە لەسەری ڕێك نەكەون ئەمەش زۆر ئاساییە ، بەڵام ئەوەی گرنگە ئەوەیە كێشەكان گەورەنەكرێت و خۆشەویستی كەمنەبێتەوە .
9-چیتر بوەستە لە لۆمەكردنی هاوسەرەكەت ، هەركێشەیەك توشتان دەبێت پەڵپ بەو مەگرە و ئەو بەتەنها هۆكاری دروستوبونی كێشەكان مەزانە.
10-هەمووكات خۆت بەڕاست مەزانە ، لەوە بوەستە كە تەنها بیركردنەوەكانی خۆت بەڕاست بزانیت و هەمووكات ڕای هاوسەرەكەت بۆ هەموو بابەتێك وەربگرە .
سەرچاوە: http://machahid24.com/
وەرگێڕانی:چراخان ئاسۆ
AM:11:17:15/09/2015
ئهم بابهته 5157
جار خوێنراوهتهوه