مانای بینينی مشك لە خەودا
وێستگە ستایل-
وێستگە ستایل-
شیكەرەوەكانی خەون لێكدانەوەی تایبەتیان هەیە بۆ بینینی مشك لە خەودا و ئیبن سیرین لەسەر بینینی مشك لە خەودا ئەم شیكردنەوەیەی كردوە و دەڵێت :
1- ئەو كەسەی لە خەویدا یەك مشك یان یەك جرج ببینێت ئەوە مانای وایە ئافرەتێكی خراپی لێوە نزیكە و پێویستە زۆر ئاگاداری خۆی بێت و لە كەسی خراپ دوور بكەوێتەوە .
2- ئەو پیاوەی لە خەویدا لەیەك شوێندا كۆمەڵێك مشك ببینێت بە مانای ئەوە دێت لەو شوێنەی مشكەكانی لێ بینیوە خێر و باشەی دەست دەكەوێت .
3- ئەو كەسەش كە لە خەویدا لە ماڵەكەیەوە كۆمەڵێك مشك بچێتە دەرەوە ئەوە ڕەنگە ئەو كەسە هەژار بكەوێت و پارەكانی لەدەست بدات .
4- كوشتنی مشك و جرج لەخەودا بەمانای دوور كەوتنەوە دێت لە كەسی خراپ .
5- بیبینی ژمارەیەكی زۆر لە مشك و جرجی ڕەنگ سپی كە هیچ نەجوڵێن و ئازاری كەسەكە نەدەن لە خەویدا بە مانای ئەوەدێت ئەو كەسە تەمەنی درێژ دەبێت .
6- ئەو ئافرەتەی دووگیان بێت و لە خەویدا بینێت مشك لەناو منداڵدانیەوە دێتە دەرەوە یان مشكی دەبێت ئەوە مانای وایە كچی دەبێت و منداڵەكەی باش نابێت لە داهاتودا .
7- ئەو كەسەی ببینێت مشك دێتە ماڵەكەیەوە ئەوە مانای وایە ئافرەتی خراپ ڕوو لە ماڵەكەی دەكات .
8- بینینی مشك لەسەر جێگەی نوستن و لەسەر جلوبەرگ بە مانای ئەوە دێت ئەو كەسە خێری تیادا نیە .
9- ئەگەر لە خەوتدا كەسێك مشكی هەڵدا بۆ جەستە و ڕوخسارت بە مانای ئەوە دێت ئەو كەسە توشی كەسێكی خراپت دەكات و ئارەزووی خێرت بۆ ناكات .
10- هەڵدانی تیر یان بەرد بۆ مشك لە خەودا مانای ناسینی كەسانێكی خراپە و ئەوەی خەونەكەی بینیوە خۆی لە كەسی خراپ نزیك بۆتەوە لەبەرئەوە پێویستە لێی دوور بكەوێتەوە .
سەرچاوە:احلامك
AM:10:43:18/01/2017
ئهم بابهته 947492
جار خوێنراوهتهوه