منداڵ دوای لەدایک بوونی چۆن بزانین تەندروستی باشـە؟
وێستگە ستایل-
منداڵ کە لە دایک دەبێت گەر ٣٧ هەفتەی تەواو کردووبوو (مانگی خۆی تەواو کردووبوو) دەبێت بەم شیوەیە بێت كه دكتۆر ئاكۆ پزیشکی نەخۆشی و گەشەی منداڵان لهم بابهتهدا باسیدهكات.
1- کێش : ٢.٥ کیلۆ بۆ ٤ کیلۆ.
2- درێژی : ٥٠ سـم
3- قیاسی چوارچێوەی سەری : ٣٣ سم بۆ ٣٧ سم
4- شیر باش بخوات , باشترین شیر شیری دایكـە
5- لێوی و زمانی شین نەبێتەوە، ئاسایە قاچ و دەستی شین بێتەوە بەشەرتێ زمان و لێوی شین نەبووبێتـەوە.
6- لە ٢ رۆژی یەکەمی تەمەن منداڵ دەبێت پیسی بکات , گەر لەو ماوەیە پیسی نەکرد دەبێت سەردانی پزیشکی منداڵان بکەیت. پیسی منداڵی ساوا سەرەتا سەوز یان رەشە دووای چەن رۆژێ رەنگی ئاسایی دەبێتەوە.
7- منداڵی ساوا دەبێت رۆژانە چەن جارێ میز بکات دایبیەکەی بخوسێنێ لە میــز.
8- لە رۆژی یەکەمی تەمەن منداڵ نابێت زەردووی هەبێت، لە دووهەم رۆژی تەمەن زەردووی ئەگەری هەیە دروست بێت.
9- ناوکی منداڵ لە ١٠ رۆژی یەکەمی تەمەنی لێئەبێتەوە بەڵام ئەگەری هەیە تا ١ مانگ بمێنێتەوە , بەڵام ئهگەر هەر لێنەبووەوە دووای ١ مانگ دەبێت ، پزیشکی منداڵان بکەیـت.
10- منداڵ یەکسەر دووای لە دایک بوون دەبێت دەرزی ڤیتامین K بۆ بکرێت بە بڕی ١ ملگم لەسەر رانی دەدرێ. ئەم دەرزیە لە هەموو خەستەخانەێکی منداڵبوون دەکرێ، تکایە دایکان و باوکان ئهگەر منداڵتان بوو ئاگاتان لەم دەرزیە بێت، پرسیار بکەن لە پزیشکرکان بزانن بۆی کراوە. ئەم دەرزیە بۆ ئەوە دەکرێ بۆ ئەوەی منداڵە ساواکە توشی خوێن بەربوون نەبێت دووای لە دایک بـوون.
PM:05:03:17/06/2021
ئهم بابهته 12972
جار خوێنراوهتهوه