به‌وێنه.. سه‌یرترین جلوبه‌رگه‌كانی ئاهه‌نگی میت گالا ببینه
وێستگە ستایل-
زۆربه‌ی كه‌سایه‌تیه به‌ناوبانگه‌كانی جیهان له مۆزه‌خانه‌ی"مترۆبۆلیتان" تایبه‌ت به هونه‌ر له شاری نیویۆرك- ئه‌مه‌ریكا له ئێواره‌ی ڕۆژی دوو شه‌ممه‌وه كۆبونه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له ئاهه‌نگی" میت گالا" ی ساڵانه به‌شداربن، تیایدا پاره بۆ په‌یمانگای جلوبه‌رگ تایبه‌ت به مۆزه‌خانه‌كه كۆده‌كرێته‌وه.
له‌م ئاهه‌نگه‌دا هه‌ریه‌ك له خانمه ئه‌كته‌ری ئه‌مه‌ريكی" زندایا و جینیڤه‌ر لۆپێز " گۆرانیبێژی ڕاپ"باد بانی" و ئه‌كته‌ری ئوستورالی "كریس هیمسۆرس" و چه‌ندین ئه‌كته‌ر و كه‌سایه‌تی دیكه‌ی جیهانی به‌شداربوون.
بابه‌تی ئه‌مساڵ" باخچه‌ی كات" ه كه له ڕۆمانێكی كورتی نوسه‌ری ئه‌مه‌ری" جیه جی بالارد" كه ساڵی 1962 نوسیویه‌تی وه‌رگیراوه، ته‌واوی ئه‌و هونه‌رمه‌ند و كه‌سایه‌تیانه‌ی به‌شداربوون هه‌وڵیانداوه له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته جلوبه‌رگه‌كانیان دیزاین بكه‌ن.
-خانمه ئه‌كته‌ری ئه‌مه‌ريكی زندایا
خانمه ئه‌كته‌ری ئه‌مه‌ریكی" دیمی مۆر" ئاماده‌كردنی جلوبه‌رگه‌كه‌ی 11 هه‌زار كاتژمێری ویستوه.
-خانمه گۆرانیبێژی ئه‌مه‌ریكی لانا دیل رای، دیزاینی جلوبه‌رگه‌كه‌ی ڕه‌گی ڕوه‌كه و به ده‌ست چنراوه.
-خانمه ئه‌كته‌ری ئه‌مه‌ریكی" ئیل ڤانینگ" به عه‌زیه‌كی شهفاوهوه ده‌ركه‌وت كه دیزاینی تایبه‌تی"بالمان" ی فه‌ڕه‌نسیه، سه‌ر شانه‌كه‌ی گوڵێكی تایبه‌تی له‌سه‌ره ئاماژه‌یه بۆ گوڵی ناو ڕۆمانه‌كه.
-خانمه گۆرانیبێژی ڕاپ"كاردی بی" به عه‌زیه‌كی ڕه‌ش كه له دیزاینی" جیامباتیستا ڤالی" یه له ئاهه‌نگه‌كه‌دا ده‌ركه‌وت.
خانمه گۆرانیبێژی ڕاپ ی ئه‌مه‌ریكی"لیزۆ"
نیكی میناج خانمه گۆرانیبێژی ڕاپ ی ئه‌مه‌ریكی به عه‌زیه‌كی ڕه‌نگ زه‌رد و ڕازێنراوه به گوڵ ده‌ركه‌وت.
-خانمه نمایشكاری جلوبه‌رگی ئه‌مه‌ریكی" ئه‌میلیا گرای"
PM:06:53:07/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 2516
جار خوێنراوهتهوه