كاله‌ی ئه‌پڵ به‌نرخێكی خه‌یاڵی ده‌فرۆشرێت
وێستگە ستایل-
سۆزبی تایبه‌ت به مه‌زاد ئاشكرای كردوه جوتێك كاله‌ی " ئه‌پڵ" ی وه‌رزشی بۆ فرۆشتن نمایشده‌كات به نرخی 50 هه‌زار دۆلار و به كاله‌یه‌كی ده‌گمه‌ن وه‌سفی ده‌كات، ئه‌م نرخه‌ش زیاتره له نرخی هه‌ر به‌رهه‌مێكی ئه‌پڵ له ئێستادا.
ئه‌وه‌ی له‌باره‌ی ئه‌م كاله‌یه‌وه ده‌وترێت" زۆر تایبه‌ته و وه‌رزشیه، نه‌گه‌یشتۆته هه‌موو كه‌سێك و یه‌كێكه له پڕنهێنی ترین كاله‌ی وه‌رزشی له‌جیهاندا"
ئه‌گه‌رچی كۆمپانیای ئه‌ڵ به‌رهه‌می كاله‌ی وه‌رزشی نییه، به‌ڵام ساڵی 1986 كۆمپانیایه‌ك به‌ناوی كۆمه‌ڵه‌ی "Apple" چه‌ندین جۆری كاله و ئیكسسواری خستۆته بازاڕه‌وه و ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له‌به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌و كۆمپانیایه.
به‌رهه‌مه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌پڵ بریتین له" كوپ و چه‌تر و جانتا و ئیكسسواری كلیل" هه‌مویان لۆگۆی ئه‌پڵ یان له‌سه‌ره كه به ڕه‌نگه‌كانی په‌لكه زێڕینه ڕه‌نگ كراون.
ئه‌مه یه‌كه‌م به‌رهه‌می ئه‌پڵ نییه به‌و نرخه خه‌یاڵیه بفرۆشرێت، مانگی ڕابردوو یه‌كه‌م به‌رهه‌می ئایفۆن كه ساڵی 2007 دروستكراوه به زیاتر له 190 هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی فرۆشرا و مانگی نۆڤه‌مبه‌ری 2022 جوتێك پێڵاوی هاوینه‌ی دامه‌زرێنه‌ری كۆمپانیای ئه‌پڵ ستیڤ جۆبز ی كۆچكردوو به 200 هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی فرۆشرا.
PM:12:17:29/07/2023
ئه‌م بابه‌ته 1708
جار خوێنراوه‌ته‌وه