به‌وێنه.. پڵنگه ناوازه‌كه‌ی فیلم كارتۆنی The Jungle Book له‌ڕاستیدا ببینه
وێستگە ستایل-
ئه‌مه وێنه‌ی جۆرێكی ناوازه و ده‌گمه‌نی پڵنگه له كاره‌كته‌ری" باگیرا" ده‌چێت له فیلم كارتۆنی "The Jungle Book" ، خاوه‌نی ئه‌م وێنه‌یه وێنه‌گرێكی ناوداری هندیه به‌ناوی" شاز جۆنگ" ئه‌و ده‌ڵێت" ئه‌وه خه‌ونی ژیانم بوو وێنه‌ی ئه‌م ئاژه‌ڵه تۆماربكه‌م"
وێنه‌كه له‌دارستانی" كابینی" له ویلایه‌تی "كارناتاكا" له هندستان تۆماركراوه تیایدا جوانترین دیمه‌نه‌كانی ئه‌م ئاژه‌ڵه ناوازه‌یه هه‌یه .
جۆنگ جگه له‌وه‌ی وێنه‌گرێكی كارامه‌یه هاوكات پسپۆڕی سروشت به‌تایبه‌ت پشیله‌ی گه‌وره و وێنه‌ی ژیانی وشكانی تۆمارده‌كات، وێنه‌گرتنی ئه‌م جۆره پڵنگه بهچانسێكی ناوازه وه‌سف ده‌كات بۆ توێژینه‌وه له‌باره‌ی ئه‌م ئاژه‌ڵه‌وه.
ڕوبه‌ری دارستانه‌كه 700 كیلۆمه‌تره، تۆماركردنی وێنه‌یه‌كی له‌م جۆره و دۆزینه‌وه‌ی ئه‌م ئاژه‌ڵه له دارستانه‌كه‌دا وه‌ك دۆزینه‌وه‌ی ده‌رزیه‌ك له‌ناو ده‌شتێكی پڕ له پوش وایه.
ئه‌م وێنه‌گره كاره‌كانی خۆی له هه‌ژماره‌كه‌ی له ئینستگرام بڵاوده‌كاته‌وه ملیۆنه‌ها فۆڵۆوه‌ری هه‌یه له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان ده‌شڵێت" له‌ڕێگه‌ی كاره‌كانمه‌وه هاوڵاتیان ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌كه‌م به ڕۆشنبیری گشتی"
PM:04:30:24/05/2023
ئه‌م بابه‌ته 6740
جار خوێنراوهتهوه