‌ڤیدیۆ: هه‌ور به‌شێوه‌ی‌ شه‌پۆلی ده‌ریا سه‌رنجی هاوڵاتیانی ڕاكێشا

وێستگە ستایل-

دیمه‌نێكی نامۆ و شه‌پۆلاوی ئاسمان له‌ ویلایه‌تی نیو هامبشایر ی ئه‌مه‌ریكی بووه‌ جێگه‌ی‌ سه‌رنج، ئه‌م دیمه‌نه‌ هه‌وره‌ به‌ زمانی لاتینی پێی ده‌وترێت Undulatus asperatus یان" شه‌پۆلی دڕنده‌" 

ئه‌م دیارده‌یه‌ بریتیه‌ له‌ دروستبوونی چینێكی ئه‌ستوری هه‌ور، ئه‌م دیارده‌یه‌ له‌ به‌رزی كه‌متر له‌ 7000 پێ دروست ده‌بێت، زۆرجار پێش زریانی به‌هێز ئه‌م جۆره‌ هه‌وره‌ له‌ ئاسمان دروست ده‌بێت.


هه‌ڵكردنی هه‌وای وشك له‌ چیا به‌رزه‌كان بۆ ناوچه‌ شێداره‌ نزمه‌كان ده‌بێته‌ تۆپه‌ڵێك له‌ هه‌وری شه‌پۆلاوی و له‌گه‌ڵ به‌ركه‌وتن به‌ تیشكی خۆر وه‌ك شه‌پۆلی ده‌ریا ده‌رده‌كه‌وێت به‌ڵام له‌ ئاسمان.

ئه‌م جۆره‌ هه‌وره‌ 9 ساڵ به‌ر له‌ ئێستا به‌ فه‌رمی ناسێندرا، تا ئێستا كۆمه‌ڵه‌ی‌ تایبه‌ت به‌ كه‌شوهه‌وا له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان به‌ فه‌رمی 12 جۆری هه‌وری ناساندوه‌. 




PM:06:16:24/04/2023


ئه‌م بابه‌ته 1532 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌