به‌وێنه.. قۆزترین پیاوی جیهان دیاریكرا
وێستگە ستایل-
گۆڤاری "پیوپل" ی ئه‌مه‌ریكی" كریس ئیڤانز" پاڵه‌وانی فیلمی" كاپتن ئه‌مه‌ریكا" ی وه‌ك سه‌رنجڕاكێشترین پیاوی جیهان بۆ ساڵی 2022 ده‌ستنیشانكرد.
ئیڤانز ئێستا ته‌مه‌نی 41 ساڵه له‌پاش دیاریكردنی وه‌ك قۆزترین پیاوی جیهان ده‌ڵێت" زۆر خۆشحاڵ و په‌رۆش بووم ئه‌م هه‌واڵه‌م له‌گه‌ڵ گه‌وره‌ترین كه‌س كه سه‌رسامه پێم شه‌یری بكه‌م ئه‌ویش دایكمه"
ئه‌و ده‌ڵێت" دایكم به‌وه زۆر خۆشحاڵ ده‌بێت، شانازی به هه‌موو ئه‌و شتانه‌وه ده‌كه‌م كه ئه‌نجامیان ده‌ده‌ن به‌ڵام ئه‌مه‌ش جێی گرنگی پێدان بوو، ئه‌و كاته‌ش كه ده‌چمه ته‌مه‌نه‌وه ئه‌م نازناوه زیاتر خۆشحاڵم ده‌كات"
پاش ده‌ركه‌وتنی ئیڤانز له ساڵی 200 و له فیلمی" ڕه‌گه‌زێكی دیكه" و ساڵی 2019 " كاپتن ئه‌مه‌ریكا" بووه كه‌سێكی زۆر ناوداری هۆڵیود.
PM:07:16:08/11/2022
ئه‌م بابه‌ته 1368
جار خوێنراوه‌ته‌وه