وێستگە ستایل-
هونه‌رمه‌ند دڵسوز ماوه‌تی دوای به‌شداری كردنی له فێستیڤاڵی قرتاج ده‌ڵێت "هه‌ستێكی خۆشم هه‌بوو كه له‌سه‌ر فه‌رشی سوور ده‌ركه‌وتم وه‌ك كچه كوردێك" و كاتێك هونه‌رمه‌ند عادل ئیمامم بینی دڵم پڕ بوو.
هونه‌رمه‌ند دڵسۆز ماوه‌تی له لێدوانێكی تایبه‌ت به NRT2 دوای به‌شداری له فێستیڤاڵی قرتاجی تونس بینی ڕۆڵی سه‌ره‌كی له فیلمی مه‌مله‌كه‌تی مێروله‌كان وتی "وه‌ك كچه كوردێك هه‌ستێكی خۆشم هه‌بوو كاتێك له‌سه‌ر فه‌رشی سوور ده‌ركه‌وتم، هه‌ستم به‌سه‌ركه‌وتنی كاره‌كه‌ی خۆم كرد".
ئه‌و هونه‌رمه‌نده له‌سه‌ر بینینی هونه‌رمه‌ندی میسری عادل ئیمام دەڵێت "من له فێستیڤاڵه‌كه به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و هونه‌رمه‌نده خه‌ڵكی زۆری له‌گه‌ڵ بوو نه‌متوانی قسه‌ی له‌گه‌ڵ بكه‌م، به‌ڵام كه دیم دڵم پربوو ده‌ستم كرد به چه‌پڵه ڕێزانی".
له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی پڕوسه‌ی هاوسه‌گیری و ئه‌ڵقه‌كه‌ی ده‌ستی ئه‌و هونه‌رمه‌نده ته‌واوی ئه‌و هه‌واڵانه ڕه‌تده‌كاته‌وه كه باس له هاوسه‌گیری ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد ئه‌و ئه‌ڵقه‌ی له‌ده‌ستدایه به‌ڵام هاوسه‌رگیری نه‌كردووه و ئاماده‌ش نییه نهێنی له‌ده‌ستكردنی ئاشرا بكات.
له كۆتای وته‌كانی ئه‌و هونه‌رمه‌نده دوای به‌شداری له فێستیڤاڵی قرتاجی تونس نیگه‌رانی خۆی ده‌ربڕی كه وه‌ك پێویست وه‌ك كچه كوردێك كه به‌شداری فێستیڤاڵێكی گه‌وه‌رەی كردووه و میدیاكان گرنگیان پێنه‌داوه.
دڵسۆز ماوه‌تی له‌دایكبووی ساڵی 1985، به‌شداری چه‌ندین فیلمی و درامای كۆمیدی كردووه، خاوه‌نی چه‌ندین خه‌ڵاتە له فێستیڤاڵه‌كانی ناوخۆدا، دوایین كاری هونه‌ری به‌شداریبوو له فیلمی (مه‌مله‌كه‌تی مێروله‌كان).