وێستگە ستایل-
كەس لەوە بێزار نابێت پێی یڵێیت خۆشم دەوێیت ، ئافرەت ئەگەر هاوسەرەكەی ڕۆژانە هەزاران جار پێی بڵێ خۆشم دەوێیت ئەوە لێی بێزار نابێت ، تۆی پیاو ئەگەر بتەوێت خۆشەویستی لەنێوان تۆ و هاوسەرەكەتدا بەردەوام بێت ئەوە دەتوانیت سوود لەم شەش بیرۆكەیە وەربگریت بۆ دەربڕینی خۆشەویستی خۆت.
1- تەنانەت هەرچەندە ماوەی نێوانیشتان زۆر بێت و لە هاوسەرەكەت دوور بیت ئەوە بە نامەیەك یان بە تەلەفۆن كردنێك ئەوەی پێ بڵێ كە " خۆشت دەوێت" دڵنیا ببە لەوەی بەمە زۆر دڵخۆش دەبێت .
2- ئەوكاتەی لەناو خێزان و خەڵكی دیكەدایت خۆشەویستی خۆتی بۆ دەرببڕە و وەسفی جوانی و سەرنجڕاكێشی ئەو بكە ، ئافرەت بەمە زۆر دڵی خۆش دەبێت .
3- ئەوكاتەی قسە بۆ خانمەكەت دەكەیت ئەوە ڕوخساری بخەرە نێوان دەستەكانتەوە و تەماشای چاوەكانی بكە و لێی نزیك ببەرەوە ئەمە هەستی خۆشحاڵی پێ دەبەخشێت .
4- هەوڵبدە زۆربەی كات كە هاوسەرەكەت دەڕوات بۆ نوستن تۆش بڕۆ بۆ جێگەی نوستنەكەت و هەتا ئەو كاتەی دەخەون لەگەڵ یەكتر باسی ئەو شتە بكەن كە خۆتان مەبەستتانە ، ئەمە باشترین كاتە بۆ زیاتر لێك نزیك بونەوەی تۆ و هاوسەرەكەت .
5- ڕۆژانە چالاكەك ئەنجام بدەن كە هەردوكتان پێتان خۆشە ئەمە ڕێگەیەكی دیكەیە بۆ دەربڕینی خۆشەویستی تۆ بۆ هاوسەرەكەت .
6- ئەو بەروارە گرنگانە لەبیر مەكە كە تایبەتە لە ژیانی تۆ و هاوسەرەكەتدا ، وەك بەرواری ڕۆژی یادی هاوسەرگیریتان یان یادی لەدایكبوونی هاوسەرەكەت یان یادی لەدایك بوونی منداڵەكانت ، بۆ ئەوەی هەمیشە ئەوە بگەیەنیت بە خۆشەویستی ژیانت كە ئەوت لەبیرە .
سەرچاوە:حياتك