وێستگه- كه‌سه ناسراوه‌كان و هونه‌رمه‌ندان و كه‌سایه‌تییه‌كانی بواری سیاسی و ڕاگه‌یاندن، له‌و كه‌سانه‌ن كه روداوه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ژیانیان له‌ڕاگه‌یاندن و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان زۆرترین قسه‌و باسی لێوه ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش به‌پێی ناسراوی كه‌سێك بۆ كه‌سێكی تر ده‌گۆڕێت. ئه‌م كه‌سایه‌تییه دیارانه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌و پێیه‌ی هه‌ندێكیان شاشه‌ی ته‌له‌فزێۆنه‌كان شوهره‌تێكی زۆری بۆ په‌یداكردن له‌ماوه‌ی ڕابردوودا زۆرترین قسه له‌سه‌ر ژیانی هاوسه‌رییان كرا. هه‌ندێكیان به جیابوونه‌وه كۆتایی هات و هه‌ندێكی تریشیان ژیانێكی تریان ده‌ستپێكرده‌وه. له‌دنیاشدا باوه، هه‌وادارانی گۆرانیبێژو كه‌سایه‌تییه سیاسی و هونه‌رمه‌ندان ڕاگه‌یاندنكاران ده‌یانه‌وێت زۆرترین زانیاری له‌باره‌ی ژیانی ئه‌و كه‌سایه‌تییانه‌وه بزانن كه بوونه‌ته كه‌سایه‌تی گشتی. یه‌كه‌م: هونه‌رمه‌ند دڵنیا قه‌ره‌داغی ژیانی هاوسه‌ری له‌گه‌ڵ كونسڵی میسر پێكهێنا: هۆكاری ده‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌م ژیانی هاوسه‌رییه بێجگه له‌وه‌ی ناوبانگی دڵنیا قه‌ره‌داغی بوو وه‌ك هونه‌رمه‌ندێكی گۆرانیبێژ هاوكاتیش یه‌كه‌مین كچه گۆرانیبێژی كورد بوو كه شوو بكات به‌كونسلێك كه بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌م هاتبێته كوردستانه‌وه. دووه‌م: شوان عه‌تووف و تاڤگه محه‌مه‌د كه یه‌كێكیان هونه‌رمه‌ندێكی بواری نواندنی ناسراوه‌و ئه‌ویشیان پێشكه‌شكارێكی دێرین و دیاری هه‌رێمی كوردستانه، جیابوونه‌وه‌ی خۆیان ڕاگه‌یاند. ئه‌مه‌ش بووه بابه‌تی گۆڤاره‌كانی بواری هونه‌ری و سایت و ڕاگه‌یاندنه‌كان. هۆكاره‌كه‌شی ناسراوی كه‌سایه‌تی هه‌ردوكیان بوو... به‌پێی زانیاری هه‌ردولایان جیابوونه‌وه‌كه‌یان به ڕه‌زامه‌ندی هه‌ردولا بووه. سێیه‌م: فه‌رهاد پیرباڵ... ده‌نگدانه‌وه‌ی هاوسه‌رییه‌كه‌ی له‌به‌ر ئه‌وه‌بوو كه فه‌رهاد پیرباڵ له‌رووی ته‌مه‌نه‌وه زۆر له هاوسه‌ره نوێكه‌ی گه‌وره‌تره. كه نزیكه‌ی 30 ساڵ جیاوازی ته‌مه‌نیان هه‌یه. چواره‌م: هێمنی مه‌لا زاده، بێژه‌ره ناسراوه‌كه‌ی رووداو بۆ دووهه‌مجار چووه ژیانی هاوسه‌رییه‌وه. به‌بێ ئه‌وه‌ی له‌هاوسه‌ره كۆنه‌كه‌ی جیابێته‌وه. پێنجه‌م: عه‌بدولـله‌تیف ئه‌حمه‌د سه‌له‌فی و چاوان ... ده‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌م هاوسه‌رگیرییه سنوره‌كانی ڕاگه‌یاندنی تێپه‌ڕاندو كار گه‌یشته ئه‌وه‌ی خۆپیشاندان دژی ئه‌و هاوسه‌رگیرییه سازبكرێت. ئه‌مه‌ش به‌هۆكاری ئه‌وه‌ی چاوان خوێندكاری عه‌بدولـه‌تیف سه‌له‌فی بووه‌و پێش ئه‌وه‌ی له‌هاوسه‌ره كۆنه‌كه‌ی جیابێته‌وه ئه‌و مامۆستایه‌ی عیشقی له‌گه‌ڵدا كردووه ئه‌مه له‌كاتێكدا پێشتر مامۆستاكه له‌وتاره‌كانیدا حه‌رامی كردبوو. شه‌شه‌م: د. موسه‌ننا ئه‌مین و پێكهێنانی هاوسه‌رگیری بۆ سێیەمجار، د. موسه‌ننا، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان و سه‌رۆكی فراكسیۆنی ئه‌و حزبه‌یه له په‌رله‌مانی عێراق، ئه‌و له هاوسه‌ری یه‌كه‌می جیابووه‌ته‌وه و ئێستا له هه‌رێمی كوردستان هاوسه‌رێكی هه‌یه و له‌وڵاتی ئوستورالیاش ژنی سێیه‌م كه ده‌كاته دووه‌م ژنی ئێستای هێناوه. موسه‌ننا ئه‌مین ده‌ڵێت "فره‌ژنی، ژنێهنانی دووه‌م و سێیه‌م، ئه‌ركه ده‌بێت ببێته دیارده". حەوتەم : جیابوونەوەی هاوسەرگیری پێشکەشکاری کەناڵی ئاسمانی ئێن ئاڕتی دوو دەرون گێژەن، لەگەڵ هونەرمەند هەژان هێرش دەنگدانەوەی بەدوای خۆیدا هێنا، ئەمەش دوای ئەوەی دەوترا دەرون گێژەن پەیوەندی لەگەڵ لۆکە زاهیری گۆرانیبێژ دروستکردووە، بەڵام دواتر لۆکە زاهیرو دەرون گێژەن ئەو دەنگۆیانەیان ڕەتکردەوە.
ئه‌م بابه‌ته 84448 جار خوێنراوه‌ته‌وه