كیژان كلاسیكانە دەردەكەوێت
وێستگە ستایل-
وێستگە ستایل-
لەبەرهەمێكی نوێیدا لەبواری گۆرانی وتن گۆرانی بێژی ناسراو كیژان ئیبراهیم خەیات كلاسیكانە دەردەكەوێت ، لەو بارەیەوە میوزیكژەن و ئاوازدانەری كورد بڕیار رەشید كەكاری ئاوازو دابەشكردنی بۆ نوێترین گۆرانی ناوبراو كردووە بەوێستگەی راگەیاند: تەیمان ناوی نوێترین بەرهەمی گۆرانی خاتوو كیژانە ، ئەو بەرهەمە لەهۆنراوەی شاعیر عەبدوڵا پەشێوەو لەئاوازو دابەشكردنی میوزیكی منە ، گۆرانیەكی كلاسیكەو بەچوار ئامێری میوزیكی كاری بۆ كراوە بەڤیۆلین و ڤیۆلاو چەلۆ لەگەڵ بانگراوندی فلوت و پیانۆ ، لەو گۆرانیەدا هەوڵمانداوە وەكو كورد ئێمەش بێبەش نەبین لەجیهانی كلاسیك و لەو شێوازەش خزمەتی هونەری كوردی بكەین .
لەبەرلین كارمان بۆ كردووە لە Hansa Stuio ، چیرۆكەكەی باس لەوە دەكات كەهەندێجار پەلە گۆشتێك لەبەرچاودا دەبێت ناهێڵێت هیچی تری ببینیت ، لەئێستەدا كوردستان وەكو ئەو پەلە گۆشتە وایە .
شایەنی باسە دواكاری خانمە گۆرانی بێژ ناوبراو تایبەت بەڕۆژی جیهانی ئافرەتان بەناوی گومان كەلەئاوازی خۆی و لەتێكستی شاعیر ئیسماعیل محەمەد بوو ، ماوەكەی چوار خولەك و نیو بوو لەسلێمانی كاری وێنەگرتن و كلیپی بۆ كرا، لەكلیپی ئەو گۆرانیەدا هەریەك لەخانمە میوزیكژەنان تارا جاف بەژەنینی ئامێری میوزیكی چەنگ و ئاودێر محەمەد بەژەنینی ئامێری میوزیكی چەلۆ بەشدارییان كردو كاری كامێراو مۆنتاژی سەنگەر عەبدوڵا ئەنجامیدا .
PM:05:28:04/04/2016
ئهم بابهته 4983
جار خوێنراوهتهوه