چهند جۆرێكی پشكنین و تاقیكردنهوه هۆكارهكانی نهزۆكی ئاشكرا دهكهن
وێستگە ستایل-
بۆ دیاریکردنی هۆکاری نەزۆکی، پزیشکان بە شێوەیەکی گشتی زنجیرەیەک پشکنین و هەڵسەنگاندن ئەنجام دەدەن، دکتۆرە دلۆڤان پسپۆری نهخۆشیهکانی ژنان و منداڵ بوون لهم بابهتهدا وردهكاری زیاتری خستۆته ڕوو.
1-مێژووی پزیشکی
2-وردەکارییەکانی سوڕی مانگانە (ڕێک و پێکی، ئازار)
3-دووگیانی ڕابردوو یان لەبارچوون
4-بارودۆخی پزیشکی (فرەکیسی هێلکەدان، کێشەکانی غودە و هتد)
پشکنینی هێلکەدان
1- پشکنینی خوێن بۆ پشکنینی ئاستی هۆرمۆنەکان (بۆ نموونە LH، FSH، AMH)
2-پشکنینی ئاستی هۆرمۆنەکان
-FSH و LH: کۆنتڕۆڵکردنی سوڕی مانگانە و هێلکەدان
-پرۆلاکتین: ڕێژەی بەرزی دەبێتە هۆی تێکدانی کاری هێلکەدان
-هۆرمۆنەکانی غودەی دەرەقی: تێکچوونی کارکردنی غودەی دەرەقی کاریگەری لەسەر توانای منداڵبوون دەبێت
-ئەندرۆجینەکان (تێستۆستیرۆن، DHEA-S): بۆ پشکنینی فرە کیسی هێلکەدان یان ناهاوسەنگیەکانی تر
سۆنەری حەوز
-پشکنینی منداڵدان و هێلکەدان و بۆرییەکانی فالۆپ
-ئەشیعەی ڕەحم (HSG)،بۆ ئەوەی بزانرێت کە ئایا بۆرییەکانی فالۆپ کراوەن و منداڵدان ئاساییە یان نا.
-نازوری ڕەحم (لە حاڵەتی تایبەت)، کامێرا دەخرێتە ناو منداڵدان بۆ ئەوەی ڕاستەوخۆ بەدوای نائاساییەکاندا بگەڕێت.
PM:06:28:15/04/2025
ئهم بابهته 436
جار خوێنراوهتهوه