ئایا خوێ و ته‌ندروستی ده‌روونی په‌یوه‌ندیان هه‌یه به‌یه‌كه‌وه؟
وێستگە ستایل-
ئه‌نجامی توێژیه‌وه‌یه‌كی نوێ كه تیمی توێژینه‌وه‌ی زانكۆی شینگیانگ ی پزیشكی چینی ئه‌نجامیانداوه تیایدا كاریگه‌ری چاوه‌ڕواننه‌كراوی زیادكردنی خوێ بۆ خواردن خراوه‌ته ڕوو تا چه‌ند كاریگه‌ری له‌سه‌ر ته‌ندروستی مێشك هه‌یه.
له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا داتا له‌سه‌ر نیو ملیۆن هاوڵاتی به‌ریتانی وه‌رگیراوه ده‌ركه‌وتوه، ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌به‌رده‌وامی خوێ بۆ ژه‌مه‌كانیان زیاد ده‌كه‌ن مه‌ترسی توشبوونیان به سترێس و خه‌مۆكی %40 زیاتره به‌راورد به‌و كه‌سانه‌ی خوێ ناخۆن، سه‌باره‌ت به‌و كه‌سانه‌ی‌ناوبه‌ناو خوێ ده‌خۆن مه‌ترسی توشبوونیان به‌م گرفته ته‌ندروستیه %5-8 ده‌بێت .
ڕونكردنه‌وه‌كان له‌باره‌ی ئه‌م كاریگه‌ریه‌ی خواردنی خوێ هه‌مه‌جۆره، هه‌ندێك له‌پپسۆڕان باس له‌وه ده‌كه‌ن خواردنی خوێ هۆكاره بۆ زوو پیربوون و خێرابوونی پیربوونی بایلۆجی، مه‌ترسی توشبوون به نه‌خۆشییه ده‌رونیه‌كان، هاوكات خواردنی خوێ كار له هه‌ردوو هۆرمۆنی سه‌ره‌كی"سیرۆتۆنین و دۆپامین" ده‌كات كه هه‌ردوكیان به‌رپرسن له گرفته ده‌رونیه‌كان.
PM:06:23:15/04/2025
ئه‌م بابه‌ته 980
جار خوێنراوه‌ته‌وه