هۆكار و چاره‌سه‌ری ئازاری مل به‌هۆی به‌كارهێنانی ئامێره ئه‌لیكترۆنیه‌كانه‌وه
وێستگە ستایل-
بەهۆی بەربڵاویی بەکارهێنانی ئامێرە ئەلیکترۆنیەکان و سەردانەواندن بۆ ماوەی دوور و درێژ بەسەر ئەم ئامێرانەدا، بڕبڕەکانی مل ڕووبەڕووی فشار و ئەرکی قورس دەبنەوە لەم ڕۆژگارەدا، ئەوەش وادەکات کێشەکانی فەقەراتی مل لە زیادبووندا بێت.
دكتۆر نەشئەدین پسپۆڕی نەشتەرگەریی مێشک و فەقەرات و دەمارەکان، ده‌ڵێت"ڕەنگە بۆ نەوەی داهاتوو ئەم گرفتە زۆر لە ئێستاش زیاتر بێت"
سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌ر ئه‌م پزیشكه ده‌ڵێت"چارەسەر بریتیە لە سنوردارکردنی بەکارهێنانی ئەم ئامێرانە تەنها بۆ پێویستی و ئەنجامدانی وەرزشی تەندروست بۆ بڕبڕەکانی مل بۆ قەرەبوو کردنەوەی ئەو فشارەی دەکەوێتە سەری."
PM:06:12:15/04/2025
ئه‌م بابه‌ته 384
جار خوێنراوه‌ته‌وه