چه‌ند جۆرێك ژه‌هر له ماڵه‌كاندا هه‌یه هه‌ڕه‌شه له‌ژیانی منداڵان ده‌كات
وێستگە ستایل-
له‌پاتری بچووكه‌وه هه‌تا كه‌پسولی شۆردنی قاپ و زه‌یتی ئۆتۆمبێله‌وه، چه‌ند جۆرێك مادده‌ی مه‌ترسیدار له ماڵه‌كاندا هه‌یه و سه‌رنجی منداڵان ڕاده‌كێشێت.
دكتۆره مانیشا ئه‌گاروال ده‌ڵێت" به‌به‌رده‌وامی منداڵان ده‌گه‌یه‌ننه به‌شی فریاكه‌وتنی نه‌خۆشخانه‌كان به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌م مادده زیانبه‌خشانه‌یان قوتداوه، ساڵانه ته‌نها له‌ئه‌مه‌ریكا به‌نزیكه‌ی 2.4 ملیۆن حاڵه‌تی ژه‌هراوی بوونی منداڵان ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كان ده‌كرێت، ئه‌وه‌ش ده‌كاته یه‌ك حاڵه‌ت له هه‌ر 15 چركه‌یه‌كدا"
ئه‌م پزیشكه ده‌شڵێت" منداڵان ئاره‌زووی تاقیكردنه‌وه‌ی هه‌موو جۆره بابه‌تێك ده‌كه‌ن به‌تایبه‌ت بیخه‌نه ده‌میانه‌وه، بۆ سه‌لامه‌تی پاراستنی گیانی منداڵان باشتره ئه‌م جۆره مادده زیانبه‌خشانه له‌شوێنی پارێزراودا هه‌ڵبگیرێت، وه‌ك بابه‌تی خاوێنكردنه‌وه و پاتری بچووك ، ئه‌و شیرینیانه‌ی مادده‌یTHC, Delta-8 یان تیادایه، ده‌رمانی شل و كه‌پسوولی شۆردنی قاپ و زه‌یتی ئۆتۆمبێل"
له‌حاڵه‌تی ژه‌هراوی بوونی منداڵان به‌م ماددانه، باشتره یه‌كه‌م شت ئه‌وه‌ی لێی دڵنیا ببیته‌وه ئه‌وه‌بێت منداڵه‌كه زیاتر له‌و پێكهاته‌یه نه‌خوات، ئه‌گه‌ر منداڵه‌كه هه‌ناسه بدات و دڵی لێبدات ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به تیمی فریاكه‌وتنه‌وه بكه، ئه‌گه‌ر بتوانیت باشتره ئه‌و پرسیارانه له منداڵه‌كه‌ت بكه‌یت چه‌ند له مادده‌كه‌ی خواردوه یان خواردۆته‌وه و پاش ئه‌وه ئه‌و قتوه ببه له‌گه‌ڵ خۆت كه منداڵه‌كه‌ت لێی خواردوه یان خواردۆته‌وه.
PM:09:24:14/04/2025
ئه‌م بابه‌ته 860
جار خوێنراوه‌ته‌وه