‌چەند خویەکی خراپی ڕۆژانە زیان بە تەندروستی چاو دەگەیەنن

وێستگە ستایل-

چاو یه‌كێكه‌ له‌ ئه‌ندامه‌ هه‌ستیاره‌كان، دكتۆره كۆسار پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکان و نەشتەرگەری چاو، چەند خویەکی خراپی ڕۆژانەی باسكردوه‌ کە زیان بە تەندروستی چاو دەگەیەنن.

1-زیادەڕۆیی لە بەکارهێنانی ئامێری ئەلیکترۆنی، دەبێتە هۆی پەستانی چاو (وشکبوونەوە، ماندوێتی، کاڵبوونەوەی بینین، سەرئێشە).

2-کەمی چاوتروکاندن، بەتایبەت لەکاتی بینینی شاشەکان، ڕێژەی چاوتروکاندن کەمدەبێتەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی وشکبوونەوەی چاو.

3-خورانی چاو بەبەردەوامی، دەتوانێت زیان بە کۆرنیا بگەیەنێت و هەستیاری خراپتر بکات و بەکتریا بگوازێتەوە.

4-خەوتن بە عەدەسەی چاو، ئەگەری تووشبوون بە هەوکردن و برینی کۆرنیا و کەمبوونەوەی ئۆکسجین بۆ چاو زیاد دەکات.

5-خۆراکی خراپ (کە ماددە خۆراکییە پارێزەرەکانی چاوی تێدا نییە)، کەمی ڤیتامینەکانی A، C، E، زینک، و ئۆمیگا سێ دەبێتە هۆی زیانگەیاندن بە بینین بە تێپەڕبوونی کات.
 
ئامۆژگاری:
1- سەوزە و گێزەر و ماسی و چەرەسات بخۆ.
2-بەکارنەهێنانی چاویلکەی خۆر
3-تیشکی سەروو بنەوشەیی دەبێتە هۆی زیانگەیاندن بە تۆڕی چاو و ئەگەری تووشبوون بە ئاوی سپی چاو و تێکچوونی چاو زیاد دەکات.
4-جگەرەکێشان، ئەگەری تووشبوون بە ئاوی سپی چاو و تێکچوونی دەماری بینین زیاد دەکات.


PM:08:56:14/04/2025


ئه‌م بابه‌ته 576 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل