بۆچی چارەسەری ئینسۆلین بۆ نەخۆشانی شەکرە گرنگە؟
وێستگە ستایل-
هەموو نەخۆشانی شەکرەی جۆری یه‌ك پێویستیان بە ئینسۆلین هەیە، به‌ڵام بۆچی چارەسەری ئینسۆلین بۆ نەخۆشانی شەکرە گرنگە؟ دكتۆر هێمن پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشیەکانی هەناو و دڵ له‌م بابه‌ته‌دا وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌یداوه‌ته‌وه.
ئه‌م پزیشكه ده‌ڵێت"زۆرێک لە نەخۆشانی شەکرەی جۆری دوو لە کۆتایدا پێویستان بە ئینسۆلین دەبێت بە هۆی کەم دەردانی ئینسۆلین، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا گەشتن بەم قۆناغە ئەوە ناگەیەنێت کە نەخۆشەکە کەم تەرخەمە بەڵکوحاڵەتێکی چاوەڕوانکراوە لە هەندێک نەخۆشی جۆری دوو"
دكتۆر هێمن ده‌شڵێت"پێویستی بەکارهێنانی ئینسۆلین ئەوە ناگەیەنێت کە نەخۆشیەکە لە قۆناغێکی مەترسیداردایە، به‌ڵام ئەگەر ئینسۆلین زووتر بەکاربهێنرێت ئەوا باشتر شەکرە کۆنتڕۆل دەکرێت وە موزاعەفاتی نەخۆشی شەکرە کەمتر ڕوودەدات، به‌كارهێنانی ئینسۆلین نابێتە هۆی ئالودەبوون بەڵکوو زەرورەتێکی گرنگە بۆ چارەسەرکردنی شەکرە"
PM:06:53:14/04/2025
ئه‌م بابه‌ته 460
جار خوێنراوه‌ته‌وه