پسپۆڕان: زیره‌كی ده‌ستكرد مێشك توشی كه‌ڕوو ده‌كات
وێستگە ستایل-
ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ زیره‌كی ده‌ستكرد به‌ره‌و پێش ده‌چێت، له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوایدا زیره‌كی ده‌ستكرد و ته‌كنه‌لۆجیا جیهانیان داگیر كردوه، پسپۆڕان ئاگای ده‌ده‌ن ئالوده‌بوون به به‌كارهێنانی ئه‌م ته‌كنیكه نوێیانه هۆكارن بۆ "كه‌ڕوو كردنی مێشك"
به‌گوێره‌ی ئه‌و ڕاپۆرته‌ی"بی سایكۆلۆجی توده‌ی" ئه‌مه‌ریكی بڵاویكردۆته‌وه تیایدا ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه، ئالوده‌بوون به به‌كارهێنانی ته‌كنیكی زیره‌كی ده‌ستكرد و ته‌كنه‌لۆجیا كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر مێشك و توانای زانینی مێشك ده‌بێت، به‌دیاریكراوی زۆر به‌كارهێنانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له‌ناو چینی گه‌نجاندا.
دكتۆره كۆرنیلیا والسهر مامۆستای پسپۆڕ له زیره‌كی ده‌ستكرد له زانكۆی په‌نسلڤانیا له ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێت" زاراوه‌ی كه‌ڕووكردنی مێشك وه‌ك وشه‌یه‌كی گشتی له‌لایه‌ن زانكۆی ئۆكسفۆرد له ساڵی 2024 داهێنراوه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی زیره‌كی ده‌ستكرد و ته‌كنه‌لۆجیا و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان زۆر به‌كارده‌هێنن" ئه‌وه‌ش واده‌كات توانای مێشك و ته‌ندروستی ده‌رونی تاك تێكبچێت و پێویستی به چاره‌سه‌ر هه‌یه.
هۆكاری خراپی كات به‌سه‌ربردن له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان واده‌كه‌ن به‌رده‌وام سه‌رقاڵ بین و كات زۆر ده‌بات و به‌رده‌وام گوێبیستی هه‌واڵی نه‌رێنی ده‌بین، ئه‌م بابه‌تانه سترێس زۆر ده‌كات و تاك به شاشه‌كانه‌وه زیاتر ده‌به‌ستێته‌وه‌و ووزه‌ی مێشك كه‌مده‌كاته‌وه.
PM:06:42:14/04/2025
ئه‌م بابه‌ته 604
جار خوێنراوهتهوه