پسپۆڕان: جۆرێك سیستمی خۆراكی مه‌ترسی توشبوون به‌شێرپه‌نجه‌ی سییه‌كان زیاد ده‌كات
وێستگە ستایل-
زۆرێك له‌ئێمه مه‌ترسی توشبوون به‌شێرپه‌نجه‌ی سییه‌كان ده‌به‌ستێته‌وه به‌كێشانی جگه‌ره یان پیسبوونی هه‌وا، به‌ڵام توێژه‌ره‌وه‌كان ئاشكرایان كردوه سیستمی خۆراكی په‌یوه‌ندی هه‌یه به‌توشبوون به‌م نه‌خۆشییه.
توێژه‌ره‌وه‌كان له زانكۆی فلۆریدا و كنتاكی تێبینی ئه‌وه‌یان كردوه به‌شێك له glycogen كه شه‌كری سادده‌ی گلوكۆز هه‌ڵده‌گرێت وه‌ك چالاككه‌ری چه‌ند جۆرێكی شێرپه‌نجه كارده‌كات، به‌دیاری كراوی ئه‌و شانانه‌ی په‌یوه‌ندیان هه‌یه به‌شێرپه‌نجه‌ی ڕژێنی بۆریچكه‌كانی هه‌واوه كه به‌رپرسه له %40 ی حاڵه‌ته‌كانی توشبوون به‌شێرپه‌نجه‌ی سییه‌كان له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان.
ئه‌م توێژینه‌وه نوێیه پشت ده‌به‌ستێت به ته‌كنیكی زینده‌چالاكی خۆراكی و ئه‌وه‌ش ڕێگا خۆش ده‌كات بۆ زاناكان تایبه‌تمه‌ندی وردی خانه‌كان له‌ناو شانه‌كاندا ده‌ستنیشان بكه‌ن.
پسپۆڕان له‌ڕێی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌وه گه‌یشتونه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی به‌رزی ئاستی گلایكۆجین له‌نمونه‌ی ئه‌و شانانه تۆماركراوه كه شانه‌ی جۆرێك شێرپه‌نجه‌ی سییه‌كانن،ئه‌مه‌ش سه‌لمێنه‌ری ئه‌و ڕاستیه‌یه كه سیستمی خۆراكی په‌یوه‌ندی هه‌یه به مه‌ترسی توشبوون به‌شێرپه‌نجه‌ی سییه‌كان.
هاوكات زۆر خواردنی گۆشتی سوور و مه‌ی مه‌ترسی توشبوون به چه‌ند جۆرێكی دیاریكراوی ئه‌م شێرپه‌نجه‌یه زیاد ده‌كه‌ن، له‌ناویاندا شێرپه‌نجه‌ی سییه‌كان یه‌كێكه له‌وانه.
PM:03:57:14/04/2025
ئه‌م بابه‌ته 3396
جار خوێنراوه‌ته‌وه