وه‌رگرتنی ده‌رمانی خه‌و مه‌ترسی توشبوون به زه‌هایمه‌ر كه‌مده‌كاته‌وه؟
وێستگە ستایل-
زۆر زانیاری هه‌یه له‌باره‌ی نه‌خۆشی زه‌هایمه‌ر، به‌ڵام په‌یوه‌ندی نێوان كه‌مخه‌وی و توشبوون به نه‌خۆشی زه‌هایمه‌ر بابه‌تێكه هێشتا پسپۆڕان توێژینه‌وه‌ی له‌باره‌وه ده‌كه‌ن.
توێژینه‌وه‌كه ساڵی 2023 بڵاوكراوه‌ته‌وه پسپۆڕان ئاشكرایان كردوه وه‌رگرتنی ده‌رمانی خه‌و بۆ خه‌وێكی باشتر یارمه‌تی كه‌مكردنه‌وه‌ی پرۆتینه ژه‌هره‌كان ده‌دات كه له‌سه‌ر مێشك كۆده‌بنه‌وه، به‌هۆی نوستنه‌وه‌ی شه‌وانه مێشك له‌پرۆتینه ژه‌هراویه‌كان خاوێن ده‌بێته‌وه.
زاناكان له زانكۆی واشنتن له سانت لویس تێبینی ئه‌وه‌یان كردوه ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌رمانی"Suvorexant" به‌كارهێناوه بۆ چاره‌سه‌ری كه‌مخه‌وی ئاستی ئه‌و پرۆتینانه له‌سه‌ر په‌رده‌ی مێشكیان كه‌مبۆته‌وه كه په‌یوه‌ندی هه‌یه به توشبوون به نه‌خۆشی زه‌هایمه‌ر ئه‌وانیش "ئه‌میلۆید بێتا، تاو" پرۆتین ه.
ئه‌گه‌رچی توێژینه‌وه‌كه كورته و ته‌نها ژماره‌یه‌كی كه‌م هاوڵاتی به‌شداریان كردوه به‌ڵام بابه‌ته‌كه زۆر گرنگه بۆ زانینی په‌یوه‌ندی نێوان نوستن و مه‌ترسی توشبوون به زه‌هایمه‌ر.
پێگه‌ی"ساینس ئه‌لێرت" بابه‌تێكی زانستی بڵاوكردۆته‌وه و تیایدا په‌یوه‌ندی نێوان تێكچوونی نوستن و نیشانه پێشوه‌خته‌كانی توشبوون به زه‌هایمه‌ری خستۆته ڕوو، ده‌ركه‌وتوه كه‌مبوونه‌وه‌ی توانای یاده‌وه‌ری و مێشك باوترین نیشانه پێشوه‌خته‌كانی توشبوونه به زه‌هایمه‌ر، پاش ئه‌وه پرۆتینه‌كانی ئه‌میلۆید بێتا ڕێژه‌كه‌ی زۆر ده‌بێت و خانه‌كانی مێشك به‌ته‌واوه‌تی داگیر ده‌كات.
نوستن یارمه‌تی خاوێن بوونه‌وه‌ی خانه‌كانی مێشك ده‌دات له پرۆتینه زیانبه‌خشه‌كان، به‌ڵام به‌كارهێنانی ده‌رمانی خه‌ولێخه‌ر چاره‌سه‌رێكی نمونه‌ی نییه بۆ ئه‌م بابه‌ته و به‌هۆیه‌وه مرۆڤ ته‌نها ده‌چێته قۆناغی نوستنی سادده‌وه نه‌ك قوڵ، بۆ ئه‌وه‌ش باشتره ئه‌و كه‌سانه‌ی گرفتی كه‌مخه‌ویان هه‌یه زوو چاره‌سه‌ری كێشه‌كه‌یان بكه‌ن پێش ئه‌وه‌ی توشی زه‌هایمه‌ر ببن.
PM:05:31:13/04/2025
ئه‌م بابه‌ته 808
جار خوێنراوه‌ته‌وه