‌پزیشكێك: ڕۆژوو سوود به‌ ڕیخۆڵه‌ و كۆئه‌ندامی هه‌رس ده‌گه‌یه‌نێت

وێستگە ستایل-

یەکێک لە دیارترین کاریگەریەکانی ڕۆژوو بوون لەسەر ڕیخۆڵەکان و سیستمی هەرس کردن جوڵه‌ی‌ ئه‌م كۆئه‌ندامه‌ی‌ له‌شی مرۆڤه‌ به‌دیاریكراوی له‌ماوه‌ی‌ برسی بوون بۆ ماوه‌ی‌ چه‌ند كاتژمێرێك دروست ده‌بێت.

دکتۆر بەرهەم پزیشكی نه‌شته‌رگه‌ری هه‌رس و جگه‌ر ده‌ڵێت" ئه‌م حاڵه‌ته‌ بریتیە لە چالاکی ڕیخۆڵه‌ و سیستمی هه‌رس ئه‌وه‌ش پێكهاتوه‌ لە زنجیرە چالاکیەکی گەدەو ڕیخۆڵەکان ڕوو دەدات کاتێک کەسێک بۆ چەند کاتژمێرێک هیچ ناخوات، و زۆربەی پاشماوەی زیانبەخش  و خۆراکی هەرس نەکراو بە ئاراستەی دەرەوەی لەش پاڵ دەنرێت بەمەبەستی ڕزگاربوون لەو مادە زیانبەخشانە.

ئه‌م پزیشكه‌ ده‌شڵێت" ئەوەش زانراوە ئەم چالاکییە ڕێگرە لە گەشەسەندنی بەکتریا زیانبەخــشەکانی ناوپۆشی ڕیخـــۆڵەکان و هەوکردنی ڕیخۆڵەکان ، هەروەها یارمەتــی نۆژەنبوونەوەی خـــانەکانی ناوپۆشی ڕیخۆڵەکان دەدات ."


PM:04:54:12/03/2025


ئه‌م بابه‌ته 372 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل