ئه‌كته‌رێكی ناوداری سوریا به‌جلوبه‌رگی كوردیه‌وه له شاری سلێمانیه‌وه وێنه‌ی خۆی بڵاوكرده‌وه
وێستگە ستایل-
هونه‌رمه‌ندی ناوداری سوری"محمد خیر الجراح" ناسراو به "ئه‌بو به‌در" له درامای باب الحاره له هه‌ژماره‌كه‌ی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستگرام وێنه‌یه‌كی خۆی به‌جلوبه‌رگی كوردی و جامانه‌وه بڵاوكردۆته‌وه و وێنه‌كه‌ش له شاری سلێمانی گیراوه.
ئه‌م هونه‌رمه‌نده له‌سه‌ر وێنه‌كه‌ی نوسیویه‌تی" كه‌سوكارمان له ڕۆژهه‌ڵاتی فورات، سڵاوتان لێبێت"، پێده‌چێت بە بۆنەی ڕێککەوتنی مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع، ئەم وێنه‌یه‌ی بڵاوكردبێته‌وه.
ئه‌گه‌رچی ئه‌و كۆمێنتانه‌ی له‌سه‌ر ئه‌م وێنه‌یه نوسراون بۆچوونی جیاوازی تیادایه، كوڕێكی كورد نوسیویه‌تی"چییه‌كا له سلێمانی؟" چه‌ند هاوڵاتیه‌ك له كوردانی سوریا بۆیان " هه‌ربژی باوكی به‌در"
باوكی به‌در خه‌ڵكی "حه‌له‌ب" ه له سوریا و یه‌كێكه له ئه‌كته‌ره ناوداره‌كانی بواری كۆمیدیا له سوریا و له چه‌ندین درامای جیاوازدا ڕۆڵی بینیوه.
PM:03:25:12/03/2025
ئه‌م بابه‌ته 1780
جار خوێنراوه‌ته‌وه