‌باوترین نیشانەکانی توشبوون به‌نەخۆشی ڕەبۆ

وێستگە ستایل-

ڕەبۆ حاڵەتێکە کە بۆری هەوای سییەکان دەئاوسێت و تەسک دەبێتەوە و لینجایی زیاتر دروست دەکات، ئەمەش دەکرێت ببێتە هۆی کۆکین، قورسبوونی هەناسەدان، خیزەی سنگ لەکاتی هەناسەدانەوە و هەناسەبڕکێ، ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ نەخۆشی ڕەبۆ چارەسەر ناکرێت، بەڵام دەکرێت نیشانەکانی کۆنتڕۆڵ بکرێن. 


نیشانەکانی ڕەبۆ لە سوکەوە بۆ توند، لە کەسێکەوە بۆ کەسێکیتر دەگۆڕێت.
- نیشانە سەرەتایەکانی ڕەبۆ:
1- هەناسە تەنگی
2- ئازاری سنگ.
3- ناتەواوی خەو بەهۆی هەناسەتەنگیەوە.
4- دەنگی فیکە لێدان لەکاتی هەناسەدان یان هەڵکێشاندا.
5- کۆکەیەکی بەردەوام لەگەڵ لوت ئاودەکات ، بە تایبەتی کاتێک تووشی هەوکردنی سیەکان بە ڤایرۆسی دەبێت.

- نیشانە توندکانی ڕەبۆ:
1- زۆربوونی نیشانەکانی نەخۆشییەکە.
2- هەناسەدان زۆر بە قورسی
3- بە ڕێژەیەکی زیاتر پێویستی بە دەرمانەکانی ڕەبۆ دەبێت.


PM:08:00:12/12/2024


ئه‌م بابه‌ته 504 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌