مامۆستایه‌ك چاوی خوێندكاره‌كه‌ی كوێر كرد
وێستگە ستایل-
له‌ڕوداوێكی نامۆدا خوێندكارێكی ته‌مه‌ن 11 ساڵ بینایی خۆی له‌ده‌ستدا به‌ده‌ستی مامۆستاكه‌ی له یه‌كێك له خوێندنگاكانی پارێزگای فه‌یوم له میسر.
ورده‌كاری ڕوداوه‌كه به‌و جۆره بووه، خوێندكارێكی كوڕ ته‌مه‌ن 11 ساڵ بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر بۆ چاوه‌كانی گه‌یه‌ندراوه‌ته نه‌خۆشخانه، چه‌ند كه‌سێك كه به‌چاوی خۆیان ڕوداوه‌كه‌یان بینیوه باسیان له‌وه كردوه مامۆستایه‌كی قوتابخانه‌كه به هه‌ڵه چاوی ئازارداوه كاتێك هه‌وڵیداوه به به‌كارهێنانی پارچه‌یه‌ك ته‌خته منداڵه‌كان له‌یه‌كتر جیابكاته‌وه كه شه‌ڕیان كردوه له پۆلدا.
له‌به‌رامبه‌ردا خێزانی منداڵه‌كه مامۆستاكه‌یان تۆمه‌تبار كردوه كه به ئه‌نقه‌ست چاوی منداڵه‌كه‌یانی كوێر كردوه و ده‌ڵێن"ئه‌وه‌ی ڕویداوه بابه‌تێكی ئاسان نییه و كاریگه‌ری له‌سه‌ر داهاتوی منداڵه‌كه‌یان ده‌بێت به‌ته‌واوه‌تی"
PM:07:48:05/12/2024
ئه‌م بابه‌ته 1256
جار خوێنراوهتهوه