هۆكار و نیشانه و چارهسهری نەخۆشی گورگەسوورە
وێستگە ستایل-
گورگەسوورە نەخۆشییەکی درێژخایەنی بەرگری خودکارە کە دەکرێت تووشی هەر کەسێک ببێت بەڵام زۆرترین جار لە ژنانی تەمەنی منداڵبووندا دەردەکەوێت. ئەم نەخۆشیە کاتێک ڕوودەدات کە سیستەمی بەرگری بە هەڵە هێرش بکاتە سەر شانە تەندروستەکانی لەش و دەبێتە هۆی هەوکردن و زیانگەیاندن بە بەشە جیاوازەکانی جەستە، لەوانە پێست و جومگەکان و گورچیلە و دڵ و مێشک، دکتۆر کرمانج پزیشكی پسپۆڕی جومگە و ڕۆماتیزم و فەقەرات لهم بابهتهدا نیشانه و هۆكار و چارهسهری ئهم نهخۆشییه باسدهكات.
نیشانەکانی:
نیشانەکانی نەخۆشی گورگەسوورە جیاواز و بەربڵاون، لەوانەیە بریتی بن لە:
1-ماندوێتی زۆر .
2-دەرکەوتنی پەڵەی شێوە پەپوولە لەسەر دەم وچاو.
3-برینی ناو دەم.
4-پەڵەی پێست، زۆرجار بەهۆی بەرکەوتنی خۆرەوە دروست دەبێت.
5-هەڵوەرینی قژ.
6-ئازار و ڕەقبوونی جومگەکان و ئاوسانی جومگەکان (هەوکردنی جومگەکان).
هۆکارەکانی تووشبوون بە نەخۆشیەکە:
تا ئێستا هۆکاری سەرەکی نەخۆشیەکە نەزانراوە، بەڵام پێدەچێت لە ئەنجامی تێکەڵەیەک لە هۆکارە بۆماوەییەکان، ژینگەییەکان، هۆرمۆنییەکان و سیستەمی بەرگری لەشەوە دروست ببێت.
چارەسەری نەخۆشی گورگەسوورە:
لە کاتێکدا نەخۆشیەکە چارەسەری بنەڕەتی نییە، بەڵام بە چاودێریکردنی دروست زۆربەی تووشبوان دەتوانن نیشانەکانی نەخۆشیەکە کەمبکەنەوە و ژیانێکی ئاسایی بژین.
1-هەنگاوەکانی چارەسەری نەخۆشیەکە بریتین لە:
2-بەکارهێنانی دەرمانی تایبەت بە نەخۆشیەکە .
3-چاودێریکردنی بەردەوام لەلایەن پزیشکی ڕۆماتیزم و پسپۆڕانی ترەوە بۆ هەڵسەنگاندنی چالاکیی نەخۆشیەکە، کارکردنی ئەندامەکانی جەستە، و کاریگەرییە لاوەکییەکانی دەرمانەکان.
4-دوور کەوتنەوە لە بەرکەوتنی درێژخایەنی تیشکی خۆر و بەکارهێنانی دژەخۆر.
5-وازهێنان لە جگەرەکێشان.
6-وەرزشی بەردەوام یارمەتی کەمکردنەوەی ماندوێتی و پاراستنی کارکردنی جومگەکان دەدات.
PM:04:15:05/12/2024
ئهم بابهته 804
جار خوێنراوهتهوه