‌مارێكی زه‌به‌لاح پیاوێكی قوتدا

وێستگە ستایل-

له‌ناوچه‌ی‌ سابانج له‌ ئه‌ندنوسیا ڕوداوێكی نامۆ ڕویداوه‌ و قوربانیه‌كه‌ گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 30 ساڵه‌ كه‌ مارێكی زه‌به‌لاح قوتیداوه‌ له‌وكاته‌دا كه‌ له‌كێڵگه‌ بووه‌ له‌ گوندی مامیا.



به‌گوێره‌ی‌ ئه‌و بابه‌ته‌ی‌ گۆڤاری "ده‌یلی مه‌یل" ی به‌ریتانی بڵاویكردۆته‌وه‌ تیایدا گرته‌ ڤیدیۆیی ساتی ده‌رهێنانی ته‌رمی جوتیاره‌ ئه‌ندنوسیه‌كه‌ پیشاندراوه‌ له‌ سكی مارێكی زه‌به‌لاح كه‌ درێژیه‌كه‌ی‌ 23 پێ بوه‌ پاش ئه‌وه‌ی‌ به‌ته‌واوه‌تی قوتیداوه‌.



ئه‌م پیاوه‌ باوكی 3 منداڵه‌، جوتیاره‌ و له‌كێڵگه‌یه‌كی كشتوكاڵی كارده‌كات، له‌كاتی كاركردنیدا ئه‌م ماره‌ زه‌به‌لاحه‌ له‌ جه‌سته‌ی‌ ئاڵاوه‌ و خنكاندویه‌تی، به‌رزی باڵای جوتیاره‌كه‌ 162 سانتیمه‌تر بووه‌، ئه‌وكاته‌ی‌ یه‌كێك له‌كه‌سه‌ نزیكه‌كانی جوتیاره‌كه‌ گه‌ڕاوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ جوتیاره‌كه‌ بدۆزێته‌وه‌ مارێكی سك ئاوساوی بینیوه‌ بۆ ئه‌وه‌ش زوو گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ و دانیشتوانی گونده‌كه‌ی‌ ئاگادار كردۆته‌وه‌.

كه‌سوكاری جوتیاره‌كه‌ شۆك بوون له‌وه‌ی‌ ڕویداوه‌ چونكه‌ به‌وته‌ی‌ ئه‌وان گه‌نجه‌ 30 ساڵه‌كه‌ خاوه‌نی زانیاری و لێهاتوی زۆر بووه‌ له‌سه‌ر ئه‌م ڕوداوانه‌ و هه‌رگیز پێشبینی ئه‌وه‌یان نه‌كردوه‌ ڕوبه‌ڕوی دۆخێكی له‌و جۆره‌ ببێته‌وه‌. 



به‌م دواییانه‌ ڕوداوی له‌م جۆره‌ له‌ كێڵگه‌كانی خورمای شه‌كر له‌ ئه‌ندنوسیا زۆر بووه‌، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ ئه‌ندنوسیا یه‌كێكه‌ له‌ گه‌وره‌ترین به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كانی شه‌كری قاوه‌ی‌ له‌ جیهاندا.


PM:06:40:28/11/2024


ئه‌م بابه‌ته 3628 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌