‌به‌ریتانیا.. تاوانی دایكێك به‌رامبه‌ر منداڵه‌كه‌ی‌ هه‌رای ناوه‌ته‌وه‌

وێستگە ستایل-

له‌ تاوانێكی باوه‌ڕپێنه‌كراودا، دادگای به‌ریتانیا سزای زیندانی بۆ ماوه‌ی‌ 7 ساڵ و نیو سه‌پاند به‌سه‌ر دایكێك كه‌ منداڵه‌كه‌ی‌ خۆی زیندان كردوه‌.

به‌گوێره‌ی‌ ئه‌و هه‌واڵه‌ی‌ ئاژانسی  "PA Media" بڵاویكردۆته‌وه‌، دادگای به‌رتانیا ئاشكرای كردوه‌ دایكێك بۆماوه‌ی‌ 3 ساڵ منداڵه‌كه‌ی‌ خۆی خستۆته‌ سندوقه‌وه‌، به‌هۆی به‌دخۆراكیه‌وه‌ توشی چه‌ند گرفتێكی ته‌ندروستی بوه‌ و شێوه‌ و جه‌سته‌ی‌ شێواوه‌.

به‌بۆچوونی دادوه‌ری كه‌یسه‌كه‌"ستیڤن ئه‌یڤریت" له‌ دادگای تیسته‌ر كراون ئه‌م دایكه‌ نهێنیه‌كی سه‌یری شاردۆته‌وه‌ و منداڵه‌كه‌ی‌ له‌ خۆشه‌ویستی و پێویستیه‌كانی ژیانی بێ به‌ش كردوه‌، ئه‌وه‌ی‌ كردویه‌تی له‌سه‌روو ئه‌وه‌یه‌ مرۆڤ باوه‌ڕی پێبكات چونكه‌ منداڵه‌كه‌ به‌ته‌واوه‌تی له‌ژیانی ئاسایی بێ به‌ش بووه‌"

ئه‌م ئافره‌ته‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ منداڵه‌كه‌ی‌ له‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ بشارێته‌وه‌ ئه‌و كاره‌ی‌ كردوه‌، به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی‌ گوێی له‌ ده‌نگی منداڵه‌كه‌ ده‌بێت په‌یوه‌ندی به‌ خزمه‌تگوزاری كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه‌ كردوه‌ و منداڵه‌كه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه‌ و گه‌یاندویانه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ چاره‌سه‌ری پێویستی پێبدرێت به‌تایبه‌ت پاش ئه‌وه‌ی‌ منداڵه‌كه‌ توشی به‌د خۆراكی بووه‌.


PM:09:23:27/11/2024


ئه‌م بابه‌ته 1692 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌