ته‌رمی خاوه‌نی گه‌وره‌ترین لێو له جیهاندا دۆزرایه‌وه
وێستگە ستایل-
له شاری سوتشی ڕوسیا ته‌رمی ئافره‌تێك دۆزرایه‌وه خاوه‌نی گه‌وره‌ترین لێوه له جیهاندا و ناوی"كریستینا رای" یه، به‌هۆی گه‌وره‌ی قه‌باره‌ی لێویه‌وه ناوی چۆته كتێبی گینس بۆ ژماره پێوانه‌ییه‌كان.
كۆتای مانگی 9 ی ئه‌مساڵ ئه‌م ئافره‌ته ونبوه و له‌نێوان چالاكوانه‌كانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان سه‌ر به‌تیمی لێكۆڵینه‌وه و ڕزگاركردن Lisa Alert بانگه‌شه بۆ دۆزینه‌وه‌ی كراوه.
هاوكات تیمی خزمه‌تگوزاری لێكۆڵینه‌وه و ڕزگاركردن سه‌ر به‌ئاژانسی"نۆڤۆستی" ئاشكرای كردوه ته‌رمی ئه‌م ئافره‌ته له‌نزیك ئاوه‌ڕۆیه‌ك له‌ناوچه‌ی خۆستینسكی له شاری سوتشی له باشوری ڕوسیا دۆزراوه‌ته‌وه و ته‌رمه‌كه‌ی ته‌سلیمی پۆلیس كراوه بۆ ئه‌وه‌ی ناسنامه‌كه‌ی بناسرێته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌وه‌زاره‌تی ناوخۆی ناوچه‌ی سوتشی ئاشكرای كردوه ئافره‌ته‌كه ناوی "كریستینا رای"یه و خاوه‌نی گه‌وره‌ترین لێوه له‌جیهاندا و پێشتر ناوی له كتێبی گینس بۆ ژماره پێوانه‌ییه‌كان تۆماركراوه.
PM:07:51:30/10/2024
ئه‌م بابه‌ته 976
جار خوێنراوه‌ته‌وه