‌هۆكار و نیشانه‌كانی ناڕێکی لێدانەکانی دڵ

وێستگە ستایل-

ناڕێکی لێدانەکانی دڵ دەکرێت بریتی بێت ناڕێکی لە ناوەندی لێدانەکانی دڵ یان ناڕێژی لە ڕیتمەکەی بێت، دكتۆر ڕەوەند پسپۆڕی نەشتەرگەری سنگ و دڵ و بۆڕیەکانی خوێن له‌م بابه‌ته‌دا زانیاری زیاتری خستۆته‌ ڕوو.

ئه‌م پزیشكه‌ ده‌ڵێت"کاتێک دڵ بە کاتێکی خێراتر لە کاتی ئاسایی لێدەدات، ناوی لێدەنرێت پەلەپەلی دڵ، بەڵام کاتێکی خاوتر لە کاتی ئاسایی لێدەدات پێی دەوترێ دڵ خاوی."

بەربڵاوترین جۆری ناڕێکی لێدانەکانی دڵ بریتییە لە فڕینی گوێچکەلەکانی دڵ، کە دەبێتە هۆی ناڕێکی لێدانەکانی دڵ بە شێوەیەکی خێرا، زۆر کارتێکەر هەن کاریگەریان هەیە لەسەر ڕیتمی لێدانەکانی دڵ.

هۆکارەکانی ناڕێکی لێدانی دڵ: 
1- ئاڵوودەبوون بە خواردنەوەی کهول. 
2- نەخۆشی شەکرە. 
3- بەکارهێنانی ماددەی بیهۆشکەر.
4- زێدەڕەوی لە خواردنەوەی قاوەدا، چونکە کافاین لەخۆدەگرێت.
5- نەخۆشییەکانی دڵ وەکو خوێنتێزانە پەککەوتنی دڵ.
6- بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن. 
7- زیادە ئیشکردنی ڕژێنی سایرۆید. 
8- پەستان و فشاری دەروونی.
9- شوێن برینی زۆر بە دڵەوە، زۆرجار پاش جەڵتەی دڵ ڕوودەدات. 
10- جگەرەکێشان.
11- هەندێک کەمی لە تەواوکاری خۆراکی. 
12- هەندێک چارەسەری گیایی. 
13- کاریگەری لاوەکی هەندێک دەرمان.
14- گۆڕانی شێوە و بونیادی دڵ. 

نیشانەکانی ناڕێکی لێدانەکانی دڵ: 
1_ترپە ترپ و فڕە فڕی سنگ. 
2_خێرابوونی لێدانەکانی دڵ. 
3_ خاوبوونەوەی لێدانەکانی دڵ.
4_ ئازار لە سنگدا.
5_ هەناسەتەنگی.
6_ سەرسوڕکێ یان گێژبوون.
7_  زۆر ئارەقکردنەوە.
8_ بورانەوە.


PM:07:30:30/10/2024


ئه‌م بابه‌ته 756 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل