فتقی ناوپەنچک كهی ڕودهدات؟
وێستگە ستایل-
حاڵەتێکە زۆر باو نیە،کاتێک ڕوئەدات کە گەدە(مەعیدە)یان ڕیخۆڵە و ئەندامەکانی ناو سک،هەمووی بێت یان بەشێکی ئەو ئەندامە لەسکەوە بگەڕێنەوە ناو سنگ بەهۆی گەورەیی و دڕانی ئەو بۆشاییە ماسولکەییەی سنگ و سک لەیەک جیا ئەکاتەوە کە پێی ئەوترێت ناوپەنچک، بەمەش پەستان ئەخاتە سەر سنگ وە چارەخوازەکە توشی ئازار و دڵەکزێ و ئێڵنجدان و هەنێ جار ڕشانەوە و تەنگەنەفەسی ئەبێت بەتایبەت لە دوای نان خواردن یان پاڵکەوتن.
دكتۆر هێمن پسپۆڕی نەشتەرگەری گشتی دهڵێت"ئەم فتقە لەوەیە زگماک بێت و لەگەڵ تەمەنا وردە وردە گەورەبێت و کێشە دروست بکات یان لەوەیە بەهۆی تەمەنەوە بەتایبەت دوای پەنجا ساڵی،وە بەهۆی قەڵەوی یان بەرکەوتنی سک و سنگ بەهەر زەبرێکی دەرەکی لە کاتی حادیسە و ڕوداوەکان دروست بێت."
ئهم پزیشكه دهشڵێت"هەرکات ئەم فتقە ئازار و ناڕەحەتی دروست بکات ئەوە چارەسەرەکەی تەنها نەشتەرگەرییە."
PM:07:26:30/10/2024
ئهم بابهته 700
جار خوێنراوهتهوه