‌پسپۆڕان: گه‌شتكردن بۆ بۆشایی ئاسمان كار له‌مێشك ده‌كات

وێستگە ستایل-

چه‌ندین ساڵه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ به‌ گه‌شت له‌ڕێی ئاژانسی ناسا چونه‌ته‌ بۆشای ئاسمان و گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ توشی لاواز بوونی بینایی و سه‌رگێژخواردن و دڵتێكهه‌ڵاتن و ته‌نانه‌ت ڕشانه‌وه‌ بون.

ئانا مینۆن وه‌ك پزیشكیًكی سه‌ربازی له‌ گه‌شتی ئاسمانی باسی له‌ كاریگه‌ریه‌كانی گه‌شتی بۆشایی ئاسمان كردوه‌ له‌سه‌ر مێشك و جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كردۆته‌وه‌ به‌نزیكه‌ی‌ %60 ی ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ گه‌شتیان بۆ بۆشایی ئاسمان كردوه‌ توشی سه‌رگێژخواردن بون به‌دیاریكراوی ئه‌مه‌ له‌سه‌رتای ڕۆژه‌كانی گه‌شتكردنیان بۆ بۆشای ئاسمان هه‌ستیان پێكردوه‌.

له‌میانی تاقیكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌م گه‌شته‌ و چونی بۆ بۆشای ئاسمان ئه‌م پزیشكه‌ باسی له‌وه‌ كردوه‌ هه‌ستی به‌ نیشانه‌كانی سه‌رگێژخواردن و دڵتێكهه‌ڵاتن كردوه‌، كه‌می هێزی كێشكردن كاریگه‌ری له‌سه‌ر گه‌یشتنی په‌یامه‌كان ده‌بێت بۆ مێشك و كاریگه‌ری لاوه‌كی ده‌بێت، بێجگه‌ له‌وه‌ش گه‌شتكردن بۆ بۆشایی ئاسمان واده‌كات شوێنی مێشك بگۆڕێت و كه‌مێك له‌ناو كاسه‌ی‌ سه‌ر بچێته‌ ده‌ره‌وه‌ و ئه‌و شله‌یه‌ی‌ له‌ ده‌وری مێشكدایه‌ زیاد بكات.

دكتۆره‌ دۆنا ڕۆبه‌رتس جێگری سه‌رۆكی زاناكان له‌ وێستگه‌ی‌ نێوده‌وڵه‌تی بۆشای ئاسمان وتویه‌تی 60-70% ی گه‌شتیاره‌كانی بۆشای ئاسمان كاتی زۆر له‌ناو وێستگه‌كانی بۆشای ئاسمان به‌سه‌رده‌به‌ن به‌و هۆیه‌وه‌ توانای بینینیان كه‌مده‌بێته‌وه‌.


PM:07:58:29/10/2024


ئه‌م بابه‌ته 952 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌