بیرت له سووده‌كانی خواردنه‌وه‌ی ئاوی بامێ كردۆته‌وه
وێستگە ستایل-
بامێ یه‌كێكه له‌و خۆراكانه‌ی سوودی ته‌ندروستی زۆره و له ژماردن نایه‌ت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ندێك كه‌س ئاره‌زوی خواردنی ناكه‌ن.
بامێ بڕێكی زۆر ڤیتامین و كانزا و پێكهاته‌ی دژه ئۆكسێنه‌ری تیادایه و باشترین كات بۆ خواردنه‌وه‌ی تێكه‌ڵاوی ئاو له‌گه‌ڵ بامێ به‌یانیانه له‌سه‌ر گه‌ده‌ی خاڵی بۆ ئه‌وه‌ی زۆرترین سوود ده‌ستكه‌وێت.
به‌گوێره‌ی بابه‌تێك گۆڤاری Times of India بڵاویكردۆته‌وه تیایدا ئاماژه بۆ سووده‌كانی خواردنه‌وه‌ی ئاوی بامێ كراوه كه چه‌ند سوودی بۆ ته‌ندروستی گشتی له‌ش هه‌یه:
1-بامێ ده‌وڵه‌مه‌نده به ڤیتامینه‌كانی A وC وK یارمه‌تی چالاككردنی به‌رگری ده‌دات و بۆ پێست و به‌هێزی ئێسك به‌سووده.
2-له‌ناو بامێدا مه‌گنسیۆم و پۆتاسیۆم و كالسیۆم هه‌یه زۆر گرنگن بۆ ئه‌ركی ماسولكه‌كان و ته‌ندروستی ئێسك.
3-دژه هه‌وكردنی تیادایه وه‌ك هه‌ریه‌ك له كیرسیتین و فلاڤینۆید هه‌ریه‌كه‌یان دژه ئۆكسێنه‌رێكی به‌سودن بۆ جه‌سته.
ئاوی بامێ به‌وه ناسراوه بڕێكی زۆر ڕیشاڵی تیادایه بۆ چاككردنی كۆئه‌ندامی هه‌رس سودی هه‌یه، ڕێگری جه‌كات له فه‌بزی و جوڵه‌ی گه‌ده ڕێكده‌خات، هاوكات ئه‌و ڕیشاڵه‌ی له بامێدا هه‌یه توانای توانه‌وه‌ی هه‌یه و بۆ ته‌ندروستی دڵ زۆر باشه یارمه‌تی دابه‌زاندنی كۆلیسترۆڵی خوێن و به‌رزی په‌ستانی خوێن ده‌دات.
پێست گه‌ش ده‌كات
پسپۆڕان جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه ئاوی بامێ سوودی بۆ پێست هه‌یه له‌به‌ر هه‌بوونی ڤیتامین و پێكهاته‌ی دژه ئۆكسێنه‌ر یارمه‌تی كه‌مكردنه‌وه‌ی كه‌موكورتیه‌كانی پێست ده‌دات و به‌گشتی پێست گه‌شاوه ده‌كات.
PM:07:56:29/10/2024
ئه‌م بابه‌ته 1112
جار خوێنراوه‌ته‌وه