ده‌رمانێكی نوێ بۆ چاره‌سه‌ری شیزۆفرینیا به‌رده‌ست ده‌بێت
وێستگە ستایل-
پسپۆڕانی ته‌ندروستی له ئه‌مه‌ریكا بڕیاریاندا به په‌سه‌ند كردنی ده‌رمانێكی نوێ بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی شیزۆفرینیا و ده‌شڵێن" ئه‌م ده‌رمانه ژیانی ملیۆنه‌ها مرۆڤ ده‌گۆڕێت"
ده‌رمانه‌كه ناوی (Cobenfy) یه له‌لایه‌ن كۆمپانیای زه‌به‌لاحی ده‌رمانی ئه‌مه‌ریكی Bristol Myers Squibb دروستكراوه و جیاوازه له‌و چاره‌سه‌رانه‌ی ئێستا به‌رده‌ستن و ئه‌و كه‌ناڵانه ده‌گرێت كه له مێشكدایه و به‌دیاریكراوی گوێزه‌ره‌وه‌ی ده‌ماری كۆلینی كه ڕۆڵی سه‌ره‌كی و گرنگ ده‌بینێت له یاده‌وه‌ری و هه‌رس و لێدانی دڵ و په‌ستانی خوێن و جوڵه‌ی جه‌سته.
تیڤانی فارشیۆنی به‌رپرسی سه‌ره‌كی خۆراك و ده‌رمان له ئه‌مه‌ریكا له‌ڕێی ڕاگهیاندراوێكهوه وتویه‌تی"ئه‌م ده‌رمانه یه‌كه‌م مۆدێلی نوێی ده‌رمانه كه ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه دروست ده‌كرێت،جێگره‌وه‌ی ده‌رمانه كۆنه‌كه‌یه كه توشبووان به شیزۆفرینیا به‌كاریده‌هێنن"
شیزۆفرینیا نه‌خۆشییه‌كی مه‌ترسیداره و یه‌ك له كۆی 300 كه‌س له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان به‌ده‌ستیه‌وه ده‌ناڵێنن، كاریگه‌ری له‌سه‌ر توانای بیركردنه‌وه و ڕه‌فتاركردنی مرۆڤ ده‌بێت، كه‌سی نه‌خۆش وههم ده‌كات و بیركردنه‌وه و ڕه‌فتاركردنی ناجێگیره.
نه‌خۆشی شیزۆفرینیا زۆركات به‌و ده‌رمانانه چاره‌سه‌ر ده‌كرێت كه بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه‌كانی هه‌لوه‌سه و وههم كردن به‌كاردێت، ژیان له مرۆڤ تاڵ ده‌كات و كه‌سه‌كه ناتوانێت وه‌ك پێویست كۆمه‌ڵایه‌تی بێت و گرفتی یاده‌وه‌ری بۆ دروست ده‌بێت.
PM:04:11:01/10/2024
ئه‌م بابه‌ته 1664
جار خوێنراوهتهوه