ده‌ستكه‌وتێكی پزیشكی دڵی ملیۆنه‌ها مرۆڤ خۆشده‌كات
وێستگە ستایل-
ده‌ستكه‌وتێكی پزیشكی به‌ته‌واوه‌تی هاوكێشه‌كانی پێچه‌وانه كردۆته‌وه و ئومێدی بۆ چاكبوونه‌وه‌ی ملیۆنه‌ها مرۆڤ له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان دروستكردوه.
ئافره‌تێكی چینی كه توشبووی نه‌خۆشی شه‌كره‌ی جۆری یه‌كه چاكبۆته‌وه به‌هۆی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌رێكی نوێ كه له جه‌سته‌ی كه‌سی نه‌خۆش دروستكراوه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و بابه‌ته‌ی گۆڤاری Daily Mail بڵاوكراوه‌ته‌وه تیایدا ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه پسپۆڕان سه‌ركه‌وتوو بوون له سوود وه‌رگرتن له خانه‌ی جه‌سته‌ی كه‌سه‌كه كه هۆرمۆنی په‌نكریاس و جگه‌ر دروست ده‌كات یارمه‌تی ڕێكخستنی شه‌كر ده‌دات له جه‌سته‌دا.
توێژه‌ره‌وه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن ئه‌و ئافره‌ته‌ی ئه‌م چاره‌سه‌ره‌ی بۆ كراوه ته‌مه‌نی 25 ساڵه، له شاری تیانگین ده‌ژی و جه‌سته‌ی ئه‌نسۆلینی به‌رهه‌مهێناوه بۆ ماوه‌ی زیاتر له ساڵێك و به ده‌ستكه‌وتێكی سه‌ركه‌وتوو وه‌سفكراوه.
به‌شێك له پزیشكه پسپۆڕه‌كان ئاگای ده‌ده‌ن له‌باره‌ی ئه‌نجامی ئه‌م نه‌شته‌رگه‌ریه و چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ن چاره‌سه‌ره‌كه سه‌ركه‌وتو بێت و جاری دیكه له‌سه‌ر نه‌خۆشی دیكه تاقی بكه‌نه‌وه.
PM:12:46:01/10/2024
ئه‌م بابه‌ته 460
جار خوێنراوه‌ته‌وه