چه‌ند ڕێنماییه‌ك بۆ ڕێگری كردن له دووباره بوونه‌وه‌ی توشبوون به شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك
وێستگە ستایل-
هه‌ندێك جۆری شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك دووباره ده‌بێته‌وه له‌ناو 5-10 % ی ئافره‌تان كه 2-5 ساڵ ته‌نانه‌ت 10 ساڵ پێشتر توشی شێرپه‌نجه بوون.
دكتۆر میخایل پسپۆڕی نه‌شته‌رگه‌ری وه‌ره‌می شێرپه‌نجه باس له‌وه ده‌كات هۆكاری دووباره توشبوونه‌وه به شێرپه‌نجه پاش چاكبوونه‌وه هۆكاره‌كه‌ی ناچالاكی ئه‌و ده‌رمانه بووه كه وه‌ریگرتوه یان وه‌ره‌مه‌كه به ته‌واوه‌تی له جه‌سته‌ی توشبووه‌كه ده‌رنه‌هێندراوه و خانه‌ی شێرپه‌نجه‌ی له جه‌سته‌ی نه‌خۆشه‌كه‌دا ماوه‌ته‌وه یان خانه شێرپه‌نجه‌ییه‌كان له‌ڕێی لیمفه‌كانه‌وه گه‌یشتۆته ئه‌ندامه‌كانی دیكه‌ی جه‌سته یان چاره‌سه‌ری كیمیاوی و تیشك به‌بڕی پێویست نه‌دراوه‌ته نه‌خۆش.
ئه‌م پزیشكه ده‌شڵێت" شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك نه‌خۆشییه‌كی بێزاركه‌ره، هه‌ندێكجار پاش وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر و چاكبوونه‌وه ئه‌گه‌ری دووباره دروستبوونه‌وه‌ی هه‌یه"
سه‌باره‌ت به‌و هۆكارانه‌ی واده‌كه‌ن دوباره كه‌سی چاكبوه‌وه له‌م نه‌خۆشییه توش ببێته‌وه ئه‌م پزیشكه ده‌ڵێت" خووی خراپ و سیستمی ژیانی ناچالاك و كه‌مخه‌وی و سه‌ردان نه‌كردنه‌وه‌ی پزیشكی پسپۆڕ به به‌رده‌وامی پاش چاكبوونه‌وه و ئه‌نجام نه‌دانی پشكنینی مه‌مك به تیشكی سینی و سه‌روو وه‌نه‌وشه‌ی هۆكارن بۆ ئه‌وه‌ی دوباره خانمان توشی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك ببنه‌وه دوای چاكبوونه‌وه"
باشتریش وایه له‌كاتی هه‌ستكردن به گرێ له‌سنگدا و ئاوسان و سووربوونه‌وه‌ی پێستی مه‌مك و دروستبوونی ده‌ردراو له گۆی مه‌مك و ئاوسانی گرێ لیمفاویه‌كان و سه‌رگێژخواردن و ئازاری به‌رده‌وامی سنگ و سه‌رگێژ خواردن سه‌ردانی پزیشك بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی ڕاوێژی لێوه‌ربگیرێت و چاره‌سه‌ری پێویست بكرێت له‌كاتی خۆیدا.
AM:11:27:30/09/2024
ئه‌م بابه‌ته 776
جار خوێنراوه‌ته‌وه