‌ئایا كرۆمۆسۆمه‌كان به‌رپرسن له‌سه‌ركه‌وتنی مرۆڤ؟

وێستگە ستایل-

ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ زانیاریه‌كی له‌باره‌ی‌ ڕه‌فتاری سروشتی مرۆڤه‌وه‌ ئاشكرا كردوه‌، له‌وانه‌ش توانای خۆڕێكخستن و زیره‌كی و سه‌ركه‌وتنی ئه‌كادیمی.

به‌گوێره‌ی‌ بابه‌تێك پێگه‌ی‌ Medical Express بڵاویكردۆته‌وه‌ تیایدا ئه‌نجامی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ كه‌ به‌سه‌رۆكایه‌تی دكتۆره‌ مارگریتا مالاشینی له‌ زانكۆی كوین ماری له‌ له‌نده‌ن ئه‌نجامدراوه‌، باس له‌وه‌ كراوه‌ هۆكاری بۆماوه‌ی‌ كاریگه‌ری گه‌وره‌ی‌ ده‌بێت له‌سه‌ر توانای كه‌سی له‌ بواری فێربوون.

ئه‌م پسپۆڕه‌ ده‌ڵێت" زیره‌كی هۆكاری سه‌ره‌كی سه‌ركه‌وتنی ئه‌كادیمی و ئازای و خۆڕاگرتن و گرنگیدان به‌ توانای ئه‌كادیمی تاكه‌، هۆكاری بۆماوه‌ی‌ و كرۆمۆسۆم كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌"

هاوكات بێجگه‌ له‌ كاریگه‌ری كرۆمۆسۆم، ژینگه‌ كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئاستی فێربوونی تاك ده‌بێت، به‌دیاریكراوی ژینگه‌ی‌ خێزان و ئه‌و شوێنه‌ی‌ منداڵ تیایدا په‌روه‌رده‌ ده‌بێت، ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ش به‌ هه‌نگاوێكی گرنگ وه‌سفكراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ بزانرێت چۆن ڕه‌فتار بكرێت له‌كاتی په‌روه‌رده‌ كردنی منداڵدا.


AM:10:13:05/09/2024


ئه‌م بابه‌ته 1152 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌