‌سێ ڕاهێنان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ ئازاری شان و مل پاش هه‌ستان له‌ خه‌و

وێستگە ستایل-

پسپۆڕێكی بواری چاره‌سه‌ری سروشتی باس له‌وه‌ ده‌كات سێ ڕاهێنان ده‌كرێت سوودی لێوه‌ربگیرێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ ئازاری شان و مل پاش هه‌ستان له‌ خه‌و.

پێگه‌ی‌" فیت ئاند ویل" له‌ زاری پسپۆڕێكی بواری چاره‌سه‌ری سروشتی "سوزان وینۆگراد" وتویه‌تی" جوڵه‌ یارمه‌تی هێشتنه‌وه‌ی‌ جومگه‌كان ده‌دات به‌شێداری و ماسولكه‌كان نه‌رم ده‌كاته‌وه‌، ئه‌گه‌ر پاش هه‌ستان له‌خه‌و هه‌ستت به‌ ئازاری شان و ملت كرد ئه‌وه‌ باشتر وایه‌ بجوڵێت"

1- جوڵانی مل: له‌م باره‌دا به‌شێوه‌یه‌كی ڕێك دانیشه‌، سه‌رت به‌هێواشی به‌شێوه‌یه‌كی بازنه‌ی‌ 5-10 جار بجوڵێنه‌ به‌ هه‌ردوو ئاڕاسته‌ی‌ سه‌ر و خوار.

2-قۆڵه‌كانت بجوڵێنه‌: به‌ڕێكی بوه‌سته‌ و باڵه‌كانت به‌شێوه‌ی‌ بازنه‌ی‌ 10 جار بۆ پێشه‌وه‌ و 10 جار بۆ دواوه‌ بسوڕێنه‌ ئه‌مه‌ زۆر به‌سووده‌ بۆ گه‌رمكردنی شان و چاككردنی سوڕی خوێن.

3-پشتت بچه‌مێنه‌ره‌وه‌: له‌سه‌ر ئه‌ژنۆكانت دابنیشه‌، ده‌ستت بخه‌ره‌ سه‌ر زه‌وی و پشتت بچه‌مێنه‌ره‌وه‌ و هه‌وا هه‌ڵمژه‌، ئه‌مه‌ به‌سووده‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ ئازاری برٍبڕه‌ی‌ پشت و شان و مل.


PM:09:40:03/09/2024


ئه‌م بابه‌ته 4064 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌