‌دوو نیشانه‌ له‌ پیاواندا ئاماژه‌ن بۆ توشبوون به‌ نه‌خۆشییه‌كی مه‌ترسیدار

وێستگە ستایل-

ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ زانكۆی Adelaide ئوستورالی ئه‌نجامیداوه‌ تیایدا ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ كراوه‌ دوو حاڵه‌تی باو له‌ پیاواندا ده‌رده‌كه‌وێت وه‌ك نیشانه‌ی‌ ئاگادار كردنه‌وه‌ن به‌ نه‌خۆشییه‌كی درێژخایه‌ن.

پرۆفیسۆر" گاری ویتیرت" سه‌رۆكی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ باس له‌وه‌ ده‌كات "لاواز بوونی توانای سێكسی و میزكردنی شه‌وانه‌" دوو نیشانه‌ن ئاماژه‌ن بۆ مه‌ترسی توشبوون به‌ جه‌ڵده‌ی‌ دڵ.

ئه‌م پسپۆڕه‌ ده‌ڵێت" میزكردنی شه‌وانه‌ هۆكاره‌ بۆ تێكچوونی خه‌و، هاوكات لاوازبوونی توانای سێكسی كاریگه‌ری له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی سۆزداری هاوسه‌ره‌كان ده‌بێت، چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م دوو گرفته‌ و یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرفت و نه‌خۆشیه‌كانی دڵ زوتر، ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ری مردن له‌ناو پیاواندا كه‌مده‌كاته‌وه‌"

سام تاڤاری یه‌كێكه‌ له‌ به‌شداربووه‌كانی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ ده‌ڵێت" پێویسته‌ پزیشكه‌كان پرسیار له‌باره‌ی‌ ئه‌م حاڵه‌ته‌ له‌و كه‌سانه‌ بكه‌ن كه‌ ده‌چنه‌ لایان و پیاوان ئاگادار بكه‌نه‌وه‌ له‌كاتی هه‌ستكردن به‌م حاڵه‌تانه‌ زوو سه‌ردانی پزیشك بكه‌ن"

هاوكات ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌ك كه‌ ساڵی 2022 ئه‌نجامدراوه‌ تیایدا ئه‌وه‌ خراوه‌ته‌ ڕوو ئه‌و پیاوانه‌ی‌ به‌ده‌ست گرفتی لاوازبوونی توانای سێكسی ده‌ناڵێنن مه‌ترسی توشبوونیان به‌ جۆرێك نه‌خۆشی درێژخایه‌ن زیاتره‌ به‌راورد به‌و پیاوانه‌ی‌ ئه‌م گرفته‌یان نییه‌.


PM:09:22:03/09/2024


ئه‌م بابه‌ته 11312 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌