‌ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ ده‌ستگیركرا به‌ خوێنی مرۆڤ تابلۆ ده‌كێشێت

وێستگە ستایل-

پۆلیسی ئه‌مه‌ریكا ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ی‌ ده‌ستگیركرد كه‌ خاوه‌نی ناوبانگێكی خراپ بووه‌ له‌ شاری نیویۆرك و به‌وه‌ ناسراوه‌ به‌ خوێنی مرۆڤ وێنه‌ی‌ كێشاوه‌، له‌كاتی ده‌ستگیركردنی چه‌كی ڕێگا پێنه‌دراو بڕێكی زۆر مادده‌ی‌ هۆشبه‌ری پێگیراوه‌.

چیرۆكه‌كه‌ له‌وێوه‌ ده‌ستی پێكردوه‌ كاتێك ئۆتۆمبێلی فریاكه‌وتن بانگكراوه‌ بۆ ماڵێك له‌ شه‌قامی"وود بتۆتنڤیل" به‌هۆی ئه‌وه‌ی‌ كه‌سێك له‌هۆش خۆی چووه‌، پاش گه‌یشتنه‌ ماڵه‌كه‌ زانراوه‌ ئه‌و كه‌سه‌ "نسینیت كاستیجیلیا" ی ته‌مه‌ن 42 ساڵه‌، هونه‌رمه‌ندێكی تاتۆكاره‌ و ناسراوه‌ له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان هه‌زاران كه‌س فۆڵۆیان كردوه‌.

له‌كاتی گه‌یشتنی تیمی فریاكه‌وتن پۆلیس بانگكراوه‌ته‌ ئه‌و شوێنه‌ به‌هۆی هه‌بوونی چه‌ك له‌ ژووری نوستنه‌كه‌یدا، پاش پشكنینی ماڵه‌كه‌ی‌ زانراوه‌ ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی له‌ ماڵه‌كه‌یدا دۆزراوه‌ته‌وه‌ و ڕێگه‌پێدانی نه‌بووه‌ بۆ هیچیان.

تابلۆكانی كاستیجلیا كه‌ له‌ مۆزه‌خانه‌ و نمایشگاكانی سه‌رتاسه‌ری ئه‌مه‌ریكا نمایش ده‌كرێت به‌ته‌واوه‌تی به‌ خوێنی مرۆڤ دروستیان ده‌كات، له‌باره‌ی‌ كاره‌كانی ده‌ڵێت" تابلۆكانم یه‌ك ڕه‌نگن، باس له‌ ژیان و مردن و دۆخی مرۆڤایه‌تی ده‌كه‌ن"


PM:09:20:03/09/2024


ئه‌م بابه‌ته 1448 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌