‌چەند ڕێنماییەك بۆ ئەو دایك و باوكانەی‌ منداڵەكانیان گرفتی‌ زمانگرتنیان هەیە

وێستگە ستایل-

گرفتی زمانگرتن کە تیایدا منداڵ یاخود گەورەساڵ ناتوانێت بە ڕەوانی ڕستەکانی دەرببڕێت و وەستان و گیرکردن و درێژ کردنەوەی پیت و وشەکانیان دەبێت لە کاتی قسەکردندا، دكتۆر فەرھاد پسپۆڕی نەخۆشییەکانی ئاخاوتن و زمان، ئۆتیزم له‌م بابه‌ته‌دا ڕێنمایی تایبه‌ت ده‌دات به‌و دایك و باوكانه‌ی‌ منداڵه‌كانیان ئه‌م گرفته‌یان هه‌یه‌.

ھۆکاری ئەم گرفتە پەیوەندی بە جینات و کارکردی مێشکی کەسەکەوە دەبێت لەو بەشانەی بەرپرسن بە قسەکردن لە مێشکدا.
هەربۆیە پێویستە باوان ڕەچاوی‌ ئەم خاڵانەی‌ خوارەوە بكەن لە مامەڵەكردنیان لەگەڵ منداڵەكانیان:
1- دەرفەتی‌ تەواو بدەن بە منداڵەكەیان كە قسەكانی‌ تەواو بكات.
2- قسەكانی‌ پێ نەبڕدرێت
3- تەواونەكردنی‌ قسەكانی‌ بە مەبەستی‌ یارمەتیدان
4- گاڵتە نەكردن و پێنەكەنین
5- تووڕەنەبوون لێیان
6- ئامۆژگاری‌ نەكردنیان بەوەی‌ كە هیێواش قسە بكەن و جوان قسە بكەن.

لە ئێستادا پسپۆڕی‌ نەخۆشییەكانی‌ ئاخاوتن و زمان دەتوانێت بە شێوەیەكی‌ زانستی‌ یارمەتی‌ دەریان بێت بۆ چارەسەرکردنی زمانگرتن لە منداڵان و گەورەساڵان.


PM:09:17:03/09/2024


ئه‌م بابه‌ته 528 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌