‌ته‌ندروستی جیهانی وه‌ڵامیدایه‌وه‌.. ئاوڵه‌ی‌ مه‌یموون په‌تای X ه‌ یان نا؟

وێستگە ستایل-

ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی به‌م دواییانه‌  قسه‌وباسی كۆتایی له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ یه‌كلاكرده‌وه‌ كه‌ باس له‌وه‌ ده‌كرێت په‌تای ئاوڵه‌ی‌ مه‌یموون په‌تای"ئێكس" ه‌ كه‌ پێشتر ئه‌م ڕێكخراوه‌ له‌باره‌یه‌وه‌ ئاگایداوه‌، پاش ئه‌وه‌ی‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی‌ په‌تای ئاوڵه‌ی‌ مه‌یموون به‌كتوپڕ ڕویدا و ژماره‌یه‌كی زۆر توشبوو و مردن به‌هۆیه‌وه‌ تۆمار كرا.

له‌بنه‌ڕه‌تدا زاراوه‌ی‌" په‌تای ئێكس" به‌مانای نه‌خۆشییه‌كی دیاریكراو نییه‌ به‌ڵكو به‌مانای جۆرێك په‌تا دێت كه‌ ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ له‌ هه‌ر كاتێكدا بڵاوببێته‌وه‌ و مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی مرۆڤ دروست بكات.

له‌ناوه‌ڕاستی مانگی ڕابردوه‌وه‌ ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی دۆخی له‌ناكاوی بڵاوبوونه‌وه‌ی‌ په‌تای ئاوڵه‌ی‌ مه‌یموونی ڕاگه‌یاند، ئه‌مه‌ش دڵه‌ڕاوكێی زۆری دروستكردوه‌ له‌باره‌ی‌ نه‌ترسی بڵاوبوونه‌وه‌ی‌.

به‌رپرسێك له‌ یه‌كه‌ی‌ خۆپاراستن له‌ نه‌خۆشییه‌ گوازراوه‌كان له‌ به‌شی فریاكه‌وتنی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی وتویه‌تی" تا ئێستا هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك به‌رده‌ست نییه‌ بیسه‌لمێنێت په‌تای ئاوڵه‌ی‌ مه‌یموون په‌تای ئێكسه‌ كه‌ پێشتر ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ئاگایی له‌باره‌یه‌وه‌ داوه‌"

پسپۆڕانی ته‌ندروستی باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن په‌تای ئێكس هه‌ڕه‌شه‌یه‌ و هه‌تا ئێستا ڕاستی نییه‌، زاناكان هه‌وڵده‌ده‌ن ڕێوشوێنی تایبه‌ت بگرنه‌ به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی‌ ڤاكسین و پشكنینی پێویست دابین بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌ حاڵه‌تی بڵاوبوونه‌وه‌ی‌ له‌ داهاتودا ڕێگری بكه‌ن له‌و مه‌ترسیانه‌ی‌ ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ ڕوبه‌ڕووی مرۆڤایه‌تی ببێته‌وه‌.


PM:08:57:03/09/2024


ئه‌م بابه‌ته 624 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌