‌به‌وێنه‌.. ماری مارخۆر ببینه‌

وێستگە ستایل-

زاناكان له‌ به‌نگلادیش دیمه‌نی قوتدانی مارێكیان له‌لایه‌ن مارێكی دیكه‌وه‌ تۆماركردوه‌، درێژیه‌كه‌ی‌ 10 پێ بووه‌ و هه‌ردووكیان دوو گه‌وره‌ترین جۆری مارن له‌ جیهاندا.

توێژه‌ره‌وه‌كانی ژیانی وشكانی له‌ كێڵگه‌ی‌ تایبه‌ت به‌ ژیانی وشكانی له‌ شیتاگۆنگ دیمه‌نی دوو جۆ ماری زه‌به‌لاحیان تۆماركردوه‌ كه‌ یه‌كێكیان مارێكی دیكه‌ی‌ گه‌وره‌تر له‌خۆی قوتداوه‌، بۆ ئه‌مه‌ش 2 كاتژمێر كاتی ویستوه‌.

زاناكان باسیان له‌وه‌ كردوه‌ له‌كێڵگه‌كه‌دا سه‌رچاوه‌ی‌ دیكه‌ بۆ خواردنی ئه‌م مارانه‌ به‌رده‌ست بووه‌ به‌ڵام سه‌یره‌ لایان كه‌ به‌وجۆره‌ كۆتای به‌ شه‌ڕی نێوان دوو ماره‌كه‌ هاتوه‌ و یه‌كێكیان ئه‌وی دیكه‌یانی قوتداوه‌.


هه‌ردوو جۆره‌ ماره‌كه‌ له‌ لیستی سووری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كاندایه‌ بۆ ئه‌و جۆرانه‌ی‌ مه‌ترسی له‌ناوچونیان له‌سه‌ره‌ له‌و جۆره‌ مارانه‌ی‌ له‌ به‌نگلادیش هه‌یه‌، ناوچه‌ی‌ سنوری شیتاگۆنگ كه‌ ده‌كه‌وێته‌ نێوان هندستان و میانمار خاڵی گه‌رمی هه‌مه‌چه‌شنی بایلۆجی بووه‌ و نیشتیمانی چه‌ندین جۆره‌ و یه‌كێك له‌وانه‌ش ماره‌، چه‌ندین جۆری مریشكی تیادایه‌ به‌ڵام هیچ كامێك له‌ مریشكه‌كان له‌لایه‌ن ئه‌م مارانه‌وه‌ نه‌خوراوه‌ و پێده‌چێت ئه‌وه‌ی‌ ئه‌م جاره‌ له‌نێوان ئه‌م دوو ماره‌ ڕویداوه‌ جه‌نگ بوبێت بۆ كۆنترۆڵكردنی ناوچه‌كه‌.


PM:10:12:02/09/2024


ئه‌م بابه‌ته 7008 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌