ئایا چه‌وه‌نده‌ر بۆ وه‌رزشه‌وانه‌كان سوودی هه‌یه؟
وێستگە ستایل-
هه‌ندێك كه‌س چه‌وه‌نده‌ر ده‌كه‌ن به شه‌ربه‌ت و هه‌ندێكی دیكه‌ش وه‌ك زه‌ڵاته ده‌یخۆن، ئه‌م سه‌وزه‌یه ئاره‌زوویه‌كی زۆری له‌سه‌ره له‌ناو وه‌رزشوانه‌كان و ئه‌وانه‌ی پاسكیل سواری ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئایا ئه‌مه تا چه‌ند ڕاسته و سوودی هه‌یه؟
ساڵی 2020 ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی ئاشكرای كردوه شه‌ربه‌تی چه‌وه‌نده‌ر سوودی هه‌یه بۆ وه‌رزشوانه‌كان، ساڵی 2021 ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی دیكه سه‌لماندویه‌تی خواردنی چه‌وه‌نده‌ر و سه‌وزه كه ده‌وڵه‌مه‌نده به نیترات هه‌ستكردن به ماندوێتی كه‌مده‌كاته‌وه.
سووده‌كانی چه‌وه‌نده‌ر چییه؟
به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتێك پێگه‌ی "Theconversation" بڵاویكردۆته‌وه تیایدا ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه چه‌وه‌نده‌ر نیترات و ئه‌نسۆسیانین ی تیادایه و سوودی ته‌ندروستی بۆ مرۆڤ زۆره.
به‌ڵام نیترات یارمه‌تی چالاككردنی جه‌سته ده‌كات پاش ئه‌وه‌ی ده‌گۆڕێت بۆ ئۆكسیدی نیتریك له خوێندا ده‌مژرێت و ئۆكسجین به‌خێرای ده‌گه‌یه‌نێت به ماسولكه‌كان، ئه‌وه‌ش ووزه‌ی پێویست ده‌داته ماسولكه‌كان بۆ به‌هێزكردنیان له‌ماوه‌ی ڕاهێناندا و هه‌ستكردن به ماندوێتی درێژ ده‌بێته‌وه.
هه‌ر ئه‌وه‌نده نییه، خواردنی چه‌وه‌نده‌ر واده‌كات ڕه‌نگی میز سوور ببێت ئه‌سته‌م ده‌بێت مرۆڤ هه‌ست بكات جه‌سته‌ی وشكبۆته‌وه یان وه‌ك پێویست ئاوی خواردۆته‌وه و ڕه‌نگی پیسایی له هه‌مان كاتدا ده‌بێت به سوور، هه‌ندێك كه‌س پاش خواردنی شه‌ربه‌تی چه‌وه‌نده‌ر توشی ئازاری گه‌ده ده‌بن.
PM:10:37:05/08/2024
ئه‌م بابه‌ته 1388
جار خوێنراوه‌ته‌وه